ناوهڕۆك
توانای بینینت زیاد بكە زۆر بە ئاسانی
ھەندێ كەس بەھۆی زۆر بەكارھێنان و تەماشاكردنی شاشەی كۆمپیتەر و تەلەفزیۆن و مۆبایل بۆ چەند كاتژمێرێكی دوور و درێژ چاویان دوچاری سوربونەوە و كزبوون دەبێت، لێرەشدا حەوت ڕاھێنانی ئاسانتان پیشان دەدەین بۆ بەھێزكردنی توانای بینین.
١- تەركیز بكە سەر تەنی نزیك پاشان تەركیز بكە سەر تەنی دوور.
٢- چاوت بجوڵێنە بەلای سەر و خوار و ڕاست و چەپ.
٣- بە توندی چاو دابخە.
٤- بە چاوت چوارگۆشەیەك دروست بكە واتە بە ھەر چوار ئاراستەكە بیجوڵێنەوە.
٥- بە خێرای و چەند جارێك چاوت دابخەو بیكەرەوە.
٦- چاوت بەشێوەێەك بجوڵێنە بازنەیەكی پێ دروست بكەیت.
٧- دەستەكانت لە یەك بخشێنە تاوەكو گەرم دەبن پاشان بیدە لە چاوت بە كراوەی.
سەرچاوەکان
2268 بینین