ئەو شێوانەی کە لە ئەنجامی نیشتنەوەی سەهۆڵی دروست دەبن

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2020-12-28-21:50:00 - کۆدی بابەت: 926
ئەو شێوانەی کە لە ئەنجامی نیشتنەوەی سەهۆڵی دروست دەبن

ناوه‌ڕۆك

ئەو شێوانەی کە لە ئەنجامی نیشتنەوەی سەهۆڵی دروست دەبن

شێوەکانی ڕووی زەوی لە ئەنجامی نیشتەنی سەهۆڵیەوە شێوەی کەڵەکەبوو وەردەگرن و ناو دەبرێن بە مۆرینە سەهۆڵەکان، وە کەڵەکە بووە سەهۆڵیەکان لەسەر بنەمای شوێنی بوونیان (شوێنی دروست بوونیان) دابەش دەبن بۆ چەند بەشێک:

١- سەهۆڵی کەڵەکە بووی تەنیشتەکان:
بریتین لەو نیشتەنیە سەهۆڵیانەی کە بە شێوەی درێژکۆلەیی لەلایەکانی دۆڵە سەهۆڵیەکاندا دروست دەبن.
٢- کەڵەکە بووی ناوەڕاست(ناوەند):
بریتیە لەو نیشتەنیە سەهۆڵیانەی کە لە ئەنجامی بەیەکگەیشتنی دوو دۆڵی سەهۆڵین دروست دەبن، بەجۆرێک نیشتەنی لایەکان لە ناوەڕاستی ڕێڕەوەکەدا کۆدەبنەوە و شێوەی کەڵەکە بووی ناوەند دروست دەکەن.
٣- کەڵەکە بووی بنکەیی:
بریتیە لەو نیشتەنیە سەهۆڵیانەی کە لە بنکەی ڕێڕەوی دۆڵە سەهۆڵیەکاندا دەمێننەوە و پاش  توانەوەی سەهۆڵەکە پاشماوەکەی (ئەو مادانەی کە سەهۆڵەکە هەڵیگرتووە) لە بنکەی ڕێڕەوەکەدا دەمێنێتەوە.
 ٤- کەڵەکە بووی کۆتایی:
بریتییە لەو نیشتەنیانەی کە بارستە سەهۆڵیەکان لەگەڵ خۆیاندا هەڵیان گرتووە و دوای گەڕانەوەی یان توانەوەی سەهۆڵەکە، نیشتەنیەکان جێدەمێنن و ناو دەبرێن بە زمانەی سەهۆڵین.


سەرچاوەکان



668 بینین