بڕۆنشیت

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-04-19:09:00 - کۆدی بابەت: 1102
بڕۆنشیت

ناوه‌ڕۆك

بڕۆنشیت

بەئیلتیهاب کردنی کونی هەوا لە کۆتایی لووتدا کەبە کونی زوڕنا دەگات و لەوێشەوە بۆ سییەکان دەگوترێت (برۆنیشت) زۆرتر لە منداڵاندا دەردەکەوێت وە لە بەساڵاچووانیشدا ئەگەر چی لەوانەیە تووش ببێت . نیشانەکانی (برۆنیشت)ی کەم خایەن بریتییەلە: تالێ هاتن ، سنگ ئێشە ، بێ هۆشی ، لاوازی گشتی ، کۆکەی سەیر ، ماوەی ئەم نەخۆشیە نزیکەی دە ڕۆژ دەخایەنێت لەهەندێ کاتدا چەند هەفتەیەک ماوەی دەبێت . ئەکەر هۆی تووش بوون بەم نەخۆشییە بەکتریا بێت ئەوا ئەنتی بیوتیک زۆر کاریگەر دەبێت بۆ چاکبوونەوەی . لەهەمان کاتدا ئەگەر بەهۆی ڤایرۆسەوە بێت ئەوا ئەنتی بیوتیک هیچ کاریگەریەکی نییە بۆ چاک بوونەوەی ئەم جۆرەیان لە مرۆڤی بەساڵاچوودا دەردەکەوێت و درێژ خایەن دەبێت . ئەم نەخۆشیە لەوانەیە بەهۆی هەڵمژینی خۆڵ و تۆز ، دوکەڵ ، جگەرەکێشان تووش دەبێت . لەنیشانەکانی جۆری درێژ خایەن بریتییە لە :نەخۆش کە تووش بوو بەم نەخۆشیە ئامادەیە بۆ بۆ تووش بوون بە نەخۆشیەکانی دڵ دەرمان کردنی بریتییە لە :هەڵمژینی هەوای پاک ، دەرمانی فراوان کەری کونی زوڕنا ، تەرکی جگەرە و جۆرەکانی دووکەڵ وادەکات زوتر چاک ببێتەوە.


سەرچاوەکان



486 بینین