ململانێ جێگرەوەکان لە نێوان مەدرەسەکاندا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-13-23:00:00 - کۆدی بابەت: 1319
ململانێ جێگرەوەکان لە نێوان مەدرەسەکاندا

ناوه‌ڕۆك

ململانێی جێگرەوەکان لە نێوان مەدرەسەکاندا

ئەو مەدرەسانەش مادام عەقیدە و شەریعەتی هەیە، (واتە حلال و حرام) و ئینتیمایان هەیە، بەدیلی ئاینن، هەر بە پێناسی زانستیانەی ئاین نەک بە ڕوانگەی ئاینی (وەک کێشەکەی عودەی کوڕی حاتەم)، باڵام بۆچی بە تەنها لە ململانێیە لەگەڵیان، کەچی مەسیحی و یەهودی و بوزی و .. بێ دەنگن؟ پرسیارێکی گرنگی ڕابوون و ئەنسترۆپۆلۆژیاشە.
  لە ڕاستیدا هەریەک لەو مەدرەسانە لە نوقسانی ئاینێک هاتووە، وەک (علي عزت بیگۆڤیچ) گوتەنی: لیبرال دیموکراسی بۆ تەواو کردنی مەیسحیەت هاتووە، سۆشیالیستیش بۆ یەهودیەت.. بەو تەعدیل و بۆیاخە نوێیە بەردەوامی چاکتر وەردەگیرێ، هەڵبەتە شیوعیەت لە هیچ ئاینێک نزیک نییە وئاینێکی نوێیە، جا ئیسلام ئاینێکی بێ نوقسانی- بە لایەن کەمەوە بە ڕوانگەی ئیسلامی و زانایان-، بۆیە پێویستی بە شریک و تعدیل نییە، جۆن ئەو مەدرەسانە دەیانەوێ لەو (عەولەمە)ـیە ببنە بەدیل، ئاواش ئیسلام بەرنامەکانی گەڵاڵە دەکات وەک چوار ئاینی جیهانی. لە ڕاستیدا ئەو چوار مەدرەسەیە نوێنەرایەتی هەموو ململانێیەکانی ئاینی و چینایەتی و شارستانی و سیاس دەکا، ئەگەر بە شێوازی جیاتریش گوزارش کرا.
  واتە ململانێی سیاسی سادە نییە، ململانێی بەرنامە و عەقیدە و ژیان و تێڕوانینی گشتییە، چور دنیای لێ جیایە، ئەوەیە ململانێ و تێکگەیشتنی راستەقینە، نەک (صراع الحضارات)ـی سامۆئیل.


سەرچاوەکان



776 بینین