گوێ

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-24-22:15:00 - کۆدی بابەت: 1560
گوێ

ناوه‌ڕۆك

گوێ

گوێ ئەندامێکی لەشە کە لە ڕێگەیەوە دەنگەکان دەبیستین و هاوسەنگی لەش ڕێک دەخەین. گوێ لە سێ بەش پێکهاتووە کە بریتین لە: گوێی دەرەوە، گوێێ ناوەوە، گوێێ ناوەڕاست، وە هەر کام لەم بەشانە دەورێک لە بیستندا دەگێڕن. گوێی ناوەوە هاوسەنگی لەش ڕادەگرێت. بەشی دەرەوە لە کڕکڕاگەی گوێ و ڕێڕەوی گوی پێکدێت. فرمانی کڕکڕاگەی گوێ کۆکردنەوەی دەنگەکان و ناردنیەتی بۆ ڕێڕەوی گوێ، ڕێڕەوی گوێ فرمانی گەیاندنی دەنگە بە پەڕەی گوێ، پەردەی گوێ گوێی دەرەوە و ناوەوە لێک جیادەکاتەوە.
گویێ ناوەوە سێ ئێسکی بچووکی تێدایە کە دەنگەکان  دەگوێزنەوە لە گوێی دەرەوە بۆ گوێی ناوەوە. گوێی ناوەڕاست لە ڕێگەی کونی زوڕناوە بە بەشی سەرەوەی (حەلق) بەستراوە. بەهۆی ئەو لولەیەی کە لە گوێدایە پەستانی هەوای ناو گوێ ڕێک دەخرێت. گوێێ ناوەوە خاوەنی دەرچەیەکی نیوە بازنەییە کە بۆ هاوسەنگی لەش زۆر پێویستە.
شەپۆلە دەنگییەکان لە پاش تێپەڕبوونیان لە ڕێڕەوی گوێوە دەدرێن لە پەردەی دەماغ و پاشان دەیلەرێننەوە، وە ئەم لەرینەوانە بەهۆی سێ ئێسکی بچووکی گوێوە دەگەنە بەشی لول پێچی گوێ لە بەشی لول پێچیدا لەرینەوەکان دەبنە شەپۆلی دەنگی و دەدرێنە جوڵێنەرەکانی دەماری مێشک، پاشان دەچنە ناو مێشک. مرۆڤ دەتوانێ دەنگ بە فریکوێنسی ٢٠ تا ٢٠٠٠٠ هێرت ببیستێت.


سەرچاوەکان



2964 بینین