لەبزەتێنەکان و ئادنۆئیدەکان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-25-16:51:00 - کۆدی بابەت: 1571
لەبزەتێنەکان و ئادنۆئیدەکان

ناوه‌ڕۆك

لەبزەتێنەکان و ئادنۆئیدەکان

لەبزەتێنەکان و ئادنۆئیدەکان لە کۆمەڵە ڕژێنێکی لینفاوی پێکهاتوون، لەبزەتێنەکان لەم لاو  ئەولای قوڕگدان لە بەشی دواوەی دەم، (ئادنۆئیدەکان) لە بەشی سەرەوەی قوڕگدان وە لەگەڵ گەورەبوونی منداڵدا ئەم ئادنۆئیدانە لە ناو دەچن و نامێنن، وە لەبزەتێنەکانیش زۆر بچووک دەبنەوە بەڵام بەهۆی چڵک هەڵگرتن یاخود بەکتریاوە ئەم لەبزەتێنە یاخود ئادنۆئیدەکانیش گەورە دەبن، بەهۆی گەورەبوونی ئادنۆئیدەکانەوە کونی زوڕنا لە گوێ دا دووچاری گیران دەبێت. لە ئەنجامدا دەبێتۆ هۆی ئیلتیهاب کردنی گوێ و ئازارەکانی گوێیەکان، وە زۆربەی ئیلتیهابەکانی لەبزەتێن بەهۆی ڤایرۆسەوە دروست دەبن، بۆیە ئەنتی بایۆتیک لە چارەسەر کردنی ئەم نەخۆشییەدا هیچ جۆرە ئاسەوارێکی نییە. چڵک هەڵگرتنەکان زۆرجار خۆیان چاک دەبن، وە پێویستیان بە چآرەسەرێكی تایبەت نییە، وە زۆر بە توندی و خێرایی دەگوازرێنەوە  لە وکاتەری کە ڤایرۆسەکە دەچێتە ناو قوڕک تاوەکو کاتی ئازارەکەی دەست دەکات (٢ تا ٥) ڕۆژ دەخایەنێت. یەکێک لەو ڤایرۆسانە کە تووشی مرۆڤ دەبن ئازاری (ئیسترپیتۆکۆکی)یە کە لە تەمەنی (٥ تا ١٥) ساڵی زۆر زۆر بەربڵاوە. نیشانەکانی لەبزەتێن ئەمانەن:

  • قوڕگ ئێشە
  • گەورەبوونی لەبزەکان
  • تا لێ هاتن
  • گەورەبوونی ئاڵوەکان و بوونی ماددەی سپی لەسەر لەبزەکان

بۆ دەرمانی جۆری (ئیسترپیتۆکۆکی) دەرزی پەنسلین دەدرێت لە نەخۆش. ئەگەر نەخۆش بە پەنسلین (حەساسیەت)ـی هەبوو ئەوا لە دەرمانی ئەیترۆمایسین سود وەردەگرین. ئەگەر زۆر و چآرەسەر نەکراو بوو ئەم لەبزەتێنە بە نەشتەرگەری چارەسەر دەکرێت بە لابردنیان.


سەرچاوەکان



1117 بینین