پەڵەی قاوەیی سەر پێست

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-01-26-17:01:00 - کۆدی بابەت: 1639
پەڵەی قاوەیی سەر پێست

ناوه‌ڕۆك

پەڵەی قاوەیی سەر پێست 

پەڵەی قاوەیی سەر پێست نەخۆشیەکی سوکی پێستە. کە بەھۆی جۆرێک لە ڤایرۆس بەناوی (HPV)یەوە دەبێت بەپێی شوێن و جۆری توشبونەکە جۆرەھا پەڵەی قاوەیمان ھەیە لەوانە

  • جۆری ئاسایی
  • جۆری ژێر پێ
  • جۆری تەناسولی
  • جۆری مخاتی

بەربڵاوترینیان جۆری ئاساییە کە زۆرتر دەست و قاچ و دەم و چاو دوچاری دەبێت. لە نیشانەکانی پەڵەی سور پاشان قاوەیی باو لەسەر پێست دەبێت گواستنەوەی ئەم نەخۆشیە لە مرۆڤی توش بوو بۆ ساغ دەگوێزرێتەوە. لە ٢٠٪‏ی ئەم نەخۆشیە لەماوەی ٩٠ ڕۆژدا و ٦٥٪‏ لە ماوەی یەک ساڵدا چاک دەبنەوە. 
باشترین ڕێگە بۆ چاکبوونی جۆری ئاسایی ئەم نەخۆشیە کە لە دەست و پێ و دەم و چاودا دەردەکەون سود وەرگرتن لە تێکەڵەیەکە بەناوی ئۆکسیدی سالیسیلیک لەگەڵ ئۆکسیدی لاکتیک. بە ئامادە کراوی لە دەرمانخانەکاندا دەستدەکەون، ماوەی دەرمانکردن بەم ماددەیە یەک مانگ تا دوو مانگە. وە ڕێگەکانی تری چارەسەری ئەم نەخۆشیە بریتییە لە سود وەرگرتن لە کرایۆتۆپی و نایترۆجین ئەلیکترۆکۆتیر یان سوتاندنی ئەم پەڵانە بە ڕێگەی تایبەت.


سەرچاوەکان



3397 بینین