هۆکارەکانی جنێو فرۆشی لای منداڵان

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-28-20:38:00 - کۆدی بابەت: 1744
هۆکارەکانی جنێو فرۆشی لای منداڵان

ناوه‌ڕۆك

هۆکارەکانی جنێو فرۆشی لای منداڵان

لەو ماوانەی دواییدا هەندێک لە منداڵان هەندێک وشەیان بەسەر دەم دا دێت، کە زۆر سووک و جنێون یان وشەی وا بەکاردەهێنن بە بیستنیان سەرت دەسوڕمێت کە یەکێک لە منداڵەکانمانن ئەم وشانە بەکار دەهێنن. ئایا ئەم هەموو هەڵان بۆچی دەگەڕێنەوە ...؟

سێ هۆکاری گرنگ بۆ جنێوفرۆشی منداڵ

پێشەنگی خراپ

منداڵ کاتێک گوێی لە باوک و دایکی دەبێت وشەی ناشرین و جنێو بەکار دەهێنن، بێگومان قسەکانیان لە گوێ دەگرێت و باسی دەکات، هەندیک لە دایک و باوکان هەن داوا لە منداڵەکانیان دەکەن، و پێیان دەڵێن (تف لە مامەت دا بکە یان جنێو بە خاڵۆت بدە)، ئەگەر وای کرد هەموویان پێی پێدەکەنن و سەر سوڕمانی خۆیان دەردەبڕن بەم قسە دەربڕینەی ئەو ڕۆح سوکییەی، بۆەی پێویستە لەسەرمان منداڵەکانمان فرێری باشترین وتە و جوانترین دەربڕین بکەین و فەرموودەکانی پێغەمبەرمانیان (د.خ) فێر بکەین، کە دەفەرموێت (سباب المسلم فسوق و قتالە کفر)، لەگەڵ چەندین فەرموودە و ووتەی زانایانی پێشین ...

تێکەڵی لەگەڵ بەدڕەوشتاندا

خەڵکی سەرجادە و کۆڵان و نزیکە خراپەکان وشەی خراپ و ناشرین بەکاردەهێنن، ئەمیش ئەوەندەی دەڵیت و دووبارەی دەکاتەوە، تاکو لەگەڵیدا ڕادێت تا وای لێ دێت جنێو دەدات بەبێ ئاگایی و هەستی پێ ناکات، کە خراپە لەبەر زۆر بەکارهێنانی ئەم وشانە، بۆیە پێویستە لەسەرمان لە جادە و کۆڵان و لەم جۆرە برادەرانەی کە لە ژینگەی ئێمەی پابەند نین، دووربخەینەوە و هەروەها پێویستە باوان دووربین بن، لە سەرەنجامی زمان شڕی منداڵەکانیان کە دەبێتە هۆی ڕووخانی کەسایەتیان و ڕق لێ بوونەوەی خەڵک لە دواڕۆژدا.

هۆکارەکانی ڕاگەیاندنی داڕماو

ئایا دەزانیت چ جۆرە هۆکاریک ڕاگەیاندنمان هەیە، وای لێ هاتووە لە هەموو هۆکارەکانی تر زیاتر کاریگەریان بەسەر منداڵانەوە هەیە، بە تایبەتی ل هەندی ماڵدا و بۆتە پەروەردەکاری منداڵان، ئەو شتانەی بڵاوی دەکەنەوە لە بیری لادەری و هۆکاری نزم و ڕاگەیاندنی بێئابڕوویی ئاماژە بۆ بانگهێشتی بەڕەڵایی وا دەکات، کە خێزان بە تەواوی لە بەین دەبات.

بۆیە پێویستە لەسەرمان داوا لە منداڵەکانمان بکەین، ئەگەر جنێوی بە کەسێک دا تۆبەی لەسەر بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای خودا و خەم بخوات بۆ ئەو کەسەش کە جنێوی پێداوە، بەلام ئەگەر گوێی بە ئامۆژگاری کردن نەدا، با بە پلە پلەیی لەگەڵێدا بکات لە سزادانیدا وەکو دەنگ لێڕآگرتنی و گۆڕینی، هەندیک جار کارەکە وا دەخوازێت چاوپۆشی لێ بکەیت و گوێی بەو دەربڕینانەی نەدەیت ئەگەر دژایەتی کردن نەبوو، بۆ ئەوەی دووبارەیان نەکاتەوە تووشی سەرکەشی و تووڕەیی نەیەت.


سەرچاوەکان



1310 بینین