خۆت بکوتە پێش ئەوەی سەفەر بکەیت

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-30-14:31:00 - کۆدی بابەت: 1787
خۆت بکوتە پێش ئەوەی سەفەر بکەیت

ناوه‌ڕۆك

خۆت بكوتە‌ پێش ئە‌وە‌ی سە‌فە‌ربكە‌یت!

لە‌وانە‌یە‌ دوایین شت كە‌ لە‌ پلانی گە‌شتێكی دە‌رە‌وە‌ی وڵاتدا بیرت بكە‌وێتە‌وە‌، خۆكوتان بێ، بڵام بە‌گوێرە‌ی سروشتی گە‌شتە‌كە‌ت و ئە‌و ناوچە‌یە‌ی ڕووی لێدە‌كە‌ی، پێویستە‌ خۆت لە‌و مە‌ترسییە‌ تە‌ندروستیانە‌ بپارێزی كە‌ ڕە‌نگە‌ نە‌ك ھە‌ر گە‌شتە‌كە‌ت لێ تاڵ بكات، بە‌ڵكو مە‌ترسی بخە‌نە‌ سە‌ر ژیانت.
ئیدریس میرزایان، بە‌رپرسی كلینكی گە‌شتی نێودە‌وڵە‌تی و پرۆفیسۆری یاریدە‌دە‌ر لە‌ دررمانسازی لە‌ ھە‌مان زانكۆ، ھە‌ندێك ڤاكسین بە‌ گرنگ دە‌زانێ بۆ گە‌شتیارانی نێودە‌وڵە‌تی:

  1. گزاز: ھە‌ر برینداربوونێك كە‌ خاك و خۆڵی بە‌ربكە‌وێت ئە‌گە‌ری تووشبوون بە‌ نە‌خۆشی مە‌ترسیداری وە‌كو گزاز دروست دە‌كات. ھۆكاری نە‌خۆشیە‌كە‌ بە‌كتریایە‌كە‌ كە‌ لە‌ خۆڵدا دە‌ژی، بۆیە‌ لە‌كاتی گە‌شتە‌كە‌دا تووشی ھە‌ر برینداریە‌كی پێست ھاتی، خێرا ڕووبكە‌رە‌ نزیكترین یە‌كە‌ی تە‌ندروستی و داوای كوتانی دژە‌ گزاز بكە‌.
  2. ئیفلیجی: كوتانی دژە‌ ئیفلیجی تە‌نھای بۆ منداڵان نییە‌. ئە‌گە‌ر گە‌شتە‌كە‌ت بۆ وڵاتێكە‌ كە‌ ڤایرۆسی ئیفلیجی تێیدا بڵاوە‌ (وە‌ك پاكستان و ئە‌فغانستان)، پێویستت بە‌وە‌یە‌ خۆت لە‌ دژی ئە‌و ڤایرۆسە‌ بكوتیتە‌وە‌.
  3. ھە‌وكردنی جگە‌ر: ھە‌وكردنی جگە‌ر  لە‌جۆری بی، لە‌ڕێگە‌ی بە‌ركە‌وتنی خوێن و شلە‌كانی دیكە‌ی جە‌ستە‌ دە‌گوازرێتە‌وە‌ و ئە‌گە‌ر تووش ببی دوور نیە‌ ببێتە‌ ھۆی پە‌ككە‌وتنی جگە‌ر، شێرپە‌نجە‌ی جگە‌ر و تە‌نانە‌ت مرد. 
  4. زە‌ردە‌تا: ئە‌گە‌ر گە‌شت بۆ ئە‌فریقا یان ئە‌مریكای لاتین دە‌كە‌ی، لە‌وانە‌یە‌ پێوە‌دانی مێشوولە‌یە‌ك تووشی ئە‌و نە‌خۆشیە‌ت بكات كە‌ دوور نییە‌ ببێتە‌ ھۆی پە‌ككە‌وتنی گورچیلە‌. بۆیە‌ بە‌ كوتان لە‌دژی زە‌ردە‌تا، خۆت ببپارێزە‌.
  5. سورێژە‌: ڕە‌نگە‌ لەڕێگە‌ی پژمینی كە‌سێكی توشبوو بۆت بگوازرێتە‌وە‌، بۆیە‌ ئە‌گە‌ر بە‌ منداڵی نە‌كوتراوی یان نە‌خۆشییە‌كە‌ت نە‌گرتووە‌، باشترە‌ بە‌ر لە‌ گە‌شتە‌كە‌ت، خۆت لە‌ دژی سورێژە‌ بكوتی.
  6. گرانە‌تا: لە‌ ڕێگە‌ی ئاو و خۆراكی ناخاوێنە‌وە‌ دە‌گوازرێنە‌وە‌، یان بە‌ركە‌وتنی كە‌سێكی توشبوو . ئە‌و نە‌خۆشییە‌ لە‌ باشوری ئاسیا، ئە‌فریقا و ئە‌مریكای لاتین بڵاوە‌، بۆیە‌ ئە‌گە‌ر بە‌نیازی گە‌شتی بۆ ئە‌و ناوچانە‌، خۆت لە‌ دژی ئە‌و نە‌خۆشییە‌ بكوتە‌.
  7. ھە‌وكردنی مێشك (جۆری ژاپۆنی): لە‌ ڕێگە‌ی پێوە‌دانی مێشولە‌وە‌ دە‌گوازرێتە‌وە‌ و زۆرتر لە‌ ژاپۆن بڵاوە.‌ لە‌ حاڵە‌تە‌ توندە‌كاندا ڕە‌نگە‌ ببێتە‌ ھۆی ئاوسانی مێشك و تە‌نانە‌ت مردن. بۆیە‌ ئە‌گە‌ر گە‌شتی ژاپۆن دە‌كە‌ی، داوابكە‌ لە‌ دژی ئە‌و نە‌خۆشییە‌ بكوترێی.
  8. كۆلێرا: لە‌ خواردن و خواردنە‌وە‌ی ناخاوێنە‌وە‌ دە‌گوازرێتە‌وە‌ و لە‌و وڵاتانە‌ بڵاوە‌ كە‌ سیستمی مۆدێرنی و ئاوە‌ڕۆیان نییە‌. ڤاكسینی دژە‌ كۆلێرا ھە‌یە‌ و دە‌توانیت بە‌ر لە‌ گە‌شتە‌كە‌ت داوای بكە‌ی، ئە‌گە‌ر گە‌شتە‌كە‌ت بۆ ناوچە‌یە‌كی مە‌ترسیدارە‌ لە‌ڕووی كۆلێراوە‌.
  9. ھاری: ئە‌گە‌ر گە‌شتە‌كە‌ت بۆ دە‌ڤە‌رێكی دوورە ‌دە‌ستە‌ و مە‌ترسی گە‌ستنت لە‌لایە‌ن سە‌گ یان ئاژە‌ڵی دیكە‌وە‌ لە‌سە‌رە‌، یان نێو ئە‌شكە‌وت و تونێلە‌كان كە‌ ڕە‌نگە‌ شە‌مشە‌مە‌كوێرە‌ بتگە‌زێ، باشترە‌ كە‌ دژی ھاری بكوتی.


سەرچاوەکان



627 بینین