ناوهڕۆك
ھۆكارەكانی زوو سپی بوونی قژ
گۆڕانی ڕەنگی تاڵە مووەكانی سەر بۆ ڕەنگی سپی لە تەمەنێكی زۆر كەمدا ڕەنگە ھەستێكی ناخۆش بدات بەو كەسە و ھەست بكات بەوەی كە تەمەنی گەورە بووە، بەڵام ئەمە ھەڵەیە تاڵی سپی پەیوەندی بە تەمەنەوە نییە و ھەندێك جار زووتر لە كاتی خۆی دەردەكەوێت و بەپێچەوانەشەوە.
ئەو ھۆكارانە چین كە دەبێتە ھۆی ئەوەی زووتر تاڵی سپی لە قژدا دركەوێت؟
- ناڕێكی و بوونی گرفت لە جینەكان ومانەوەی لە بۆماوەییەوە.
 - كەم خوێنی یان كەمی ئاسن و ڤیتامین یان ئۆمێگا٣ و كالسیۆم و مس و ترشەمەنیەكان لە خوێندا ھۆكاری سەرەكین بۆ زوو دەركەوتنی تاڵی سپی.
 - خواردنەوەی زۆری كھولیەكان و كێشانی جگەرە یان خواردنەوە وزەبەخشەكان و كافاینەكان وەك قاوە و چا.
 - بوونی كێشەی دەروونی و پەستانێكی ناخۆش لەسەر مێشكت ڕەنگە ترس لە شتێك ئەوە دروستبكات، بەتەنھا كار لە ڕەنگی قژ ناكات بەڵكو ڕەنگی پێستیشت دەگۆڕێت.
 - بوونی نەخۆشی لە گەدە و كرداری ھەرس، یان لیكە ڕژێنەی دەرەكی واتە (غودە) ھەتا ھوكردنی زمان و ددان یان ھوكردنی پێستی سەر ڕۆڵی سەرەكی ھەیە.
 - بەكارھێنانی دەرمان و شامپۆ و كرێمی ناتەندروست و خراپ یان ڕەنگ.
 
سەرچاوەکان
 6980 بینین