لێڵبوونی بینایی چاو واتای چییە؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-00:01:00 - کۆدی بابەت: 1830
لێڵبوونی بینایی چاو واتای چییە؟

ناوه‌ڕۆك

لێڵبوونی بینایی چاو واتای چییە؟

پەیمانگەی کواڵێتی لە کەرتی تەندروستی ئەڵمانی دەڵێ، هەستکردنی بەردەوام بە هەبوونی تەم لەسەر چآو یان وەک ئەوەی هەست بکەی لە پشت پەردەوە بۆ تەنەکان دەڕوانی، هۆشدارییە بۆ ئاوی سپی چاو.
ڕوونکردنەوەی پەیمانگەکە، کە ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی ئاماژەی پێکردووە، دەڵێ ئاوی سپی چاو لە ئەنجامی لێڵبوونی هاوێنەی چآو ڕوودەدات و وردە وردە بینایی چاو کز دەکات.
لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەمەن ئەگەری توشبوون بە ئاوی سپی چاو زیاد دەکات، ئەگەر چارەسەریش نەکرێت دوور نییە ببێتە هۆی کوێری.


سەرچاوەکان



1507 بینین