لەگەڵ بەکارهێنانی عەدەسەی چاو خۆت لەم کردەوانە بپارێزە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-01-31-00:14:00 - کۆدی بابەت: 1833
لەگەڵ بەکارهێنانی عەدەسەی چاو خۆت لەم کردەوانە بپارێزە

ناوه‌ڕۆك

لەگەڵ بەکارهێنانی عەدەسەی چاو خۆت لەم کردەوانە بپارێزە

پڕۆفیسۆری ئاماری تایبەت بە تەندروستی چاو (سکۆت مەکرای) لە ڕوونکردنەوەیەکدا چەند ڕێنماییەک دەخاتە ڕوو بۆ ئەو کەسانەی گرنگی بە بەکارهێنانی عەدەسەی چاو دەدەن، لە چەند خاڵێکدا زیانەکانی ئاشکرا دەکات، بەو هۆیەوی گەر پارێزی نەکرێت، ئەوا ئەگەری لەدەستدانی بینایی مرۆڤ زیاد دەکات.

  • لە کاتێکدا دەستکاری چاوت دەکەیت بەبێ ئەوەی دەستت شۆردبێت، ئەوا میکرۆبی زیانبەخش دەچێتە چاوتەوە، بۆیە دەبێت جوان دەستت بشۆیت لەو کاتانەی عەدەسە دەخەیتە چاوتەوەم، هەروەها لەو کاتانەی کە عەدەسە لە چآوتدا دەردەهێنیت.
  • تێبینی پزیشکان وەربگرە لەسەر چۆنیەتی پاککرندەوەی عەدەسەی چاو، بەوهۆیەی کە بە درێژایی ڕۆژ ڕوبەڕووی بەکتریا و ماددەی کیمیایی دەبێتەوە، ئەوەش ئەگەری توشبوون بە چەندین نەخۆشی چاو زیاد دەکات.
  • هەرگیز عەدەسەی چاو مەخەرە ناو دەم پێش بەکارهێنان، چونکە ناو دەم زۆرترین میکرۆبی تێدایە.
  • بەپێی بەرنامە، گرنگی بە بەکارهێنانی عەدەسەی چاو بدە بۆ ئەوەی کاتی دروست دایبکەنیت بۆ ئەو ڕۆژانەی بکاری نەهێنیت، چونکە چاویش پێویستی بە ئارام بوونەوە هەیە.
  • هەرگیز بە عەدەسەی چاوەوە مەخەوە، چونکە جگە لەوەی زیانی بۆ تەندروستی چاو هەیە، هەروەها ڕوبەڕووی ئاوسانی چاو دەبیتەوە.
  • لە کاتێکدا ماکیاج بەر عەدەسەی چاو دەکەوێت، ئەوا دەبێت دەستبەجێ پاکیبکەیتەوە.
  • لە کاتێکدا چاوەکانت هەراسان دەبن و سووردەبنەوە، هەرگیز عەدەسەی چآو بەکار مەهێنە.
  • هەرگیز بە عەدەسەی چاوەوە خۆت مەشۆ، هەروەها لە ناو مەلەوانگەشدا مەلەی پێوە مەکە.
  • لەگەڵ بەکارهێنانی عەدەسەی چاو هەرگیز چاوەکانت مەخورێنە.


سەرچاوەکان



1505 بینین