بۆ چاندنی خۆشەویستی قوتابخانە لای منداڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-03-00:38:00 - کۆدی بابەت: 1918
بۆ چاندنی خۆشەویستی قوتابخانە لای منداڵ

ناوه‌ڕۆك

بۆ چاندنی خۆشەویستی قوتابخانە لای منداڵ

ژمارەیەک لە منداڵەکانمان حەزناکەن بچن بۆ قوتابخانە، بەم پێیە وانەکانیان فەرامۆش دەکەن، بێگومان چەندین هۆکار هەن بۆ ئەم کێشەیە، لەوانەیە منداڵەکە لە لایەن خێزانەکەی یاخود قوتابخانەکەی ڕوو بە ڕوویان ببێتەوە. 
زۆرێک لە منداڵان ڕقیان لە وانەکان و قوتابخانەکانیانە و دواتریش ئارەزووی خوێندنیان نامێنێ و لە پاشان شکست دەهێنن، ئاخۆ دەکرێ ئەمە بگەڕێنینەوە بۆ ئاستی زیرەکی منداڵ؟
د سعدیە بهادر دەڵێت: شکست هێنان لە خوێندن چەندین هۆکاری هەیە کە ڕەنگە هیچ پەیوەندی بە ئاستی زیرەکی منداڵەوە نەبێت، لەوانەش پڕۆگرامەکانی خوێندن و زۆر و زەبەندیان  و خودی مامۆستاکان، هەروەها پەڕتووکی قوتابخانە کە نابەڵەدە و تەنها جەخت لەسەر لایەنی زانستی دەکاتەوە و دوورە لە لایەنی هەست و سۆزەوە.
لێرەدا منداڵ خۆی لە ناوندی کەسانی تردا نابینێتەوە، و هەست بە خۆی ناکات. بۆیە شکست دێنێ لە کاتێکدا لە لاکەی ترەوە خۆی لە دەوری ماڵ دەبینێتەوە و لە دەرەوەی قوتابخانە هاوڕی بۆی قەرەبوو دەکەنەوە و کەم و کوڕیەکانی پڕ دەکەنەوە، کە هەستی پێ دەکا بۆ ئەویە خۆی پێ دەربخات، لێرەدا دەجووڵی و شارەزایی خراپ پەیدا دەکات و دەبێتە مرۆڤێکی بەدەر لە یاسا و لەڕێ دەرچوو، و شتی تریش، لێرەدا ڕۆڵی خێزان لەبیر ناکەین، چونکە هەندێ جار خودی خێزان دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤێکی ناپەسەند بێنێتە دی، حەز بە خوێندن ناکات ولەگەڵ ژیانی قوتابخانەیدا ناگونجێت لە ئەنجامی بایەخ پێنەدانی منداڵەکە و دەستەبەرنەکردنی پێداویستییەکانی و دووچاربونی بە ڕووخان.
هەروەها زۆر بە ناز ڕاگرتنی دەبێتە کۆسپ لە بەردەم پێشکەوتنی لە خوێندن.
تاوەکو بە ڕوونی ئەو قۆناغی تەمەنە دیاری نەکەین بۆ منداڵێک کە لە خوێندن شکست دێنێ دەپرسین:

ئەو منداڵانە کێن و چۆن لە تەمەنی منداڵێتی یان دیاری دەکرێت؟

-منداڵێتی ماوەیەکی دوور و درێژە هەر لە دایک بوونی منداڵەوە دەستپێ دەکات تاکو کۆتایی قۆناغێ هەرزەکاری. ئەم ماوەیە درێژە بۆ چەند قۆناغێکی تەمەن دابەش دەبێت، هەر قۆناغێک تایبەتمەندی و خاسیەتی خۆی هەیە کە ئێمە لێرەدا پێداگری لەسەر ئەم قۆنا‌غانە ناکەین تەنها لە قوتابخانە نەبێت، قۆناغی منداڵێتی تاکو (٢١) ساڵی بەردەوام دەبێت بەپێی هەندێ یاسا، بەڵام بەپێی یاسای تر تەمەنی ١٨ ساڵی دیاری کراوە.

هەندێک لە منداڵان پەنا بۆ ڕاکردن لە قوتابخانە دەبەن پاش ئەوەی لە خوێندن سەرکەوتوو نابن و شکست دەهێنن، ئایا ڕاکردن لە قوتابخانە بە دیاردە دادەنرێت؟

- نەخێر، بە دیاردەی دانانێم، بەڵکو تەنها حاڵەتێکی دووبارە بوونەوەیە ڕوودەدات وەکو کاردانەوەیەک بۆ بارودۆخ و ئەو هۆکارانەی ڕوبەڕوی منداڵان دەبێتەوە لە هەر کوێیەک بێت. ئەگەر پێمان وابێت دابەزینی ئاستی زیرەکی منداڵ یەکێکە لە هۆکارەکانی بەرپرس لە شکست خواردنی لە خوێندن.

 ئاخۆ زیرەکی بە تەنها بەسە بۆ دیاری کردنی ئاستی خوێندەواری قوتابی؟

- بەڵێ پەیوەندییەکی توندوتۆڵ هەیە لە نێوان زیرەکی و بەدەستهێاننی خوێندەواری، بەپێی توێژینەوەکنا دەرکەوتووە هەرچەند ئاستی زیرەکی باڵاتر بێت ئەوا ئاستی بەدەستهێنانی بەرزتر دەبێت و پێچەوانەکەشی دروستە.

چۆن بەشی جیاکراوە لە منداڵ دەدۆزیتەوە و گەشەی پێ دەکەین؟

- (د سعدیە) دەڵێت: هەموو مرۆڤێک لایەنێکی گەشاوەی هەیە کە لە کەسانی تر جیای دەکاتەوە، هەریەک لە خێزان و قوتابخانە دەتوانن لەیەنە ئەرێنییەکانی مندال بدۆزنەوە و بەهێزتری بکەن هەروەها پەنجە لەسەر لایەنە کەم و کوڕی دارەکان دابنێن و ڕاستیان بکەنەوە بە چەشنێک لەگەڵ کەسایەتی تەواوی ئەو منداڵە بگونجێت.

سەرکەوتن دەبێتە هۆی سەرکەوتن

(د طلعت منصور) مامۆستا و سەرۆکی بەشتی تەندروستی دەروونی و بەڕێوەبەری نۆڕینگەی دەروونی منداڵان لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی (عین شمس) بە ڕوونی دەڵێت: شکست هێنانی منداڵ لە خوێندن چەندین کاریگەری دەروونی لەسەر دروست دەکات و دەڵێت:
- بێ گومان ئەم کاریگەرییانە مەترسیدارن، چونکە ئەو منداڵەی لە خوێندن سەرناکەوێت مسۆگەر کاروانی فێربوونەکەی تەواو ناکات و لە هاوڕێکانی دادەبڕێ، و هەندێ لەوانە بە تەواوی و یەکجاری دەستبەرداری قوتابخانە دەبێ، لێرەدا لەبەردەم حاڵەتێکی (بێ بەش بوونی پەروەردەیی) دەبین ئەمەش دەبێتە هۆی چی؟ بێبەش بوونی منداڵ لەو شارەزایی یە ڕێکخراوە ئامانجدارە بۆ گەشەکردن لە لایەن دەزگایەکی بەرپرس لە دەوڵەت کە قوتابخانەیە. هەروەها لایەنێکی گەرنگ پشت گوێ ناخەین کە بریتییە لە دەرچوونی منداڵ لە بازنەی فێرکرن دەیخاتە حاڵەتێکەوە، کە بە ئاسانی لە لایەن هۆکارە کۆمەڵایەتییە نەرێنییەکانەوە بە ئامانج دەگیرێت لەوانەش گروپی ئەو هاوڕێیانە کە هاو تەمەنی ئەون.

چارەسەر چییە؟

دەبێ خودی فێرکردن مانای هەبێت و شارەزایی فێربوون لە قوتابخانە لەگەڵ سروشتی منداڵ و پێداویستیەکانی کۆک بن، بێگومان دەبێ قوتابخانە بەردەوام کار بکات لەسەر کاریگەری پاڵنەری قوتابیان و حەز و ئارەزوویان بۆ خوێندن و شارەزابوون زیاد بکات، چونکە قوتابخاەن تەنها زانیاری ڕووت نییە بۆ قوتابیان بگوازرێتەوە، بەڵکو شارەزایی و پسپۆڕی خۆش و بیستراو و گونجاوە بۆ گەشەکردنیان.
هەروەها ژینگەی قوتابخانە پێویستە دەوڵەمەند بێت بە چالاکی و شارەزابوونی ژیان کە وادەکەن قوتابخانە ببێتە ژیان، منداڵ تیایدا فێری کۆمەڵێک شارەزایی دەبێت کە پەیوەندی بە ژیانەوە هەیە لە ناو کۆمەڵگادا، لێرەدا پێداگری لەسەر پێویستی گرنگی دان بە چالاکی قوتابخانەکان دەکەن شان بەشآنی زانست و خوێندەواری، ئەمە کە وادەکات چەندین بواری جیا بۆ منداڵان فەراهام بێت تاوەکو پێداویستییە دەروونیەکانی تێر بکات، پەندێکی ئینگیزی دەڵێت: (سەرکەوتن دەبێتە هۆی سەرکەوتن) ئەوەش گەورەترین ئاستی پاڵنەرێتی قوتابخانەیە. ئەم ڕۆڵە ئێستاکە ئەرکێکی مەزنە لەسەر خێزان چونکە ڕۆڵێکی هاندەرانە و ئاسانکاریانە بۆ پڕۆسەکانی فێربوون و شارەزایی منداڵ لە نێوان ماڵ و قوتابخانە.
ئامۆژگاری دایکان و باوکان دەکەن، کە زۆر گرنگی بە منداڵ بدەن بەبێ زیادەڕەوی و هەموو هەلێکی ڕەخساوی بۆ دابین بکەن کە وای لێدەکات بۆ شارەزابوون پشت بە خۆی ببەستێت.

گۆڕانی ڕق لێ بوونەوە بۆ خۆشەویستی!

(د. سعد عبدالرحمن) سەرۆکی بەشی پەروەردەیی منداڵ- کۆلێژی کچان زانکۆی عین شمس- دیاردەی ڕاکردن لە قوتابخانەی بەو شێوەیە لێکدایەوە هەرچەندە لەسەر وشەی دیاردە سەرنجی هەبوو، ناوبراو دەڵێت: پێویستە وشەی (دیاردە) ڕاست بکرێتەوە، ئەم کێشەیە ڕەنگە لە هەندێ ناوچەی عەرەبی دیاردە بێت، بەڵام لە ناوچەکانی تر تەنها چەند حاڵەتێکە و نەبووە بە دیاردە. ئایا شتێکی نامۆ نییە کە منداڵی ڕاکردوو لە قوتابخانە سەرکەوتوو بێت لە دەرەوەی چوارچێوەی قوتابخانە هەرچەندە لە خوێندن شکستی هێناوە؟ ئەمە ڕوودەدات لەبەر چەندین هۆکار لەوانەش، هۆکاری ئابوری هەر وەکو چۆن لە هەندێ ناوچەی گوندنشین ڕووی داوە، هەندێ لە باوکان منداڵەکانیان بەرەو کارکردن پاڵ دەنێن بێ ئەوەی پێیان بخوێنن لە پێناو نان پەیدا کردن،  زۆرجار منداڵ پەنا بۆ ئیشی دەست و بازووی دەبات و زۆر بە ڕێک و پێکی ئەنجامی دەدات، لێرەدا توانستەکانی منداڵ دەردەکەوێ کە گەلەک قوتابخانە و سکۆرسی خوێندن یەک ناگرنەوە.

ئایا دەتوانین ڕق لێبوونەوەی منداڵ لە قوتابخانە بگۆڕین بۆ خۆشەویستی؟

- بە دڵنیاییەوە، ئەگەر خێزان منداڵەکەی لەبەر خوێندنێک دابنێت، کە لەگەڵ تواناکانی بگونجێت، ئەگەر ڕۆڵی پەروەردە هەوڵ بدات - هەروەها لەگەڵ خێزانیش - بەهرەکانی منداڵ بدۆزینەوە لە میانی کارلێکی ئازاد و ڕاستەوخۆ  و تێبینی وردەکاری لە لایانی مامۆستا و دایک و باوکەوە. خێزانیش دەتوانێت سەرنجی ڕەفتار و ئاکاری منداڵەکەی بدات کە ڕۆژانە چی کاریگەری دەرەکی لەسەر تاکو بتوانێت بڵێ لە لایەنێکی دیاریکراو بەهرەمەندە و بەتوانایە.

بۆچی داهێنانی منداڵ لە دەرەوەی قوتابخانەیە کارە نەکەین بۆ داهێنان و پێشکەوتن لە خوێندن؟

- ڕێژەی داهێنەران لە جیهاندا ٣٪ تێ ناپەڕێت لە هەر کۆمەڵگایەکی مەزن، بۆیە پێویستە یارمەتی منداڵ بدەین بۆ پەرەپێدانی تواناکانی لە ناو کۆرسی خوێندن، و لە چوارچێوەی خێزان بەر لەوەی ڕابکات و شکست بێنێ.
لێرەدا دەڵێین: منداڵەکەمان ستەم لێکراوە ئەو ڕقی لە قوتابخانەکەی دەبێتەوە لە ئەنجامی دەردەسەری خێزانەکەی، یان قوتابخانەکەی یاخود هەردووکیان بە یەکەوە، بۆیە لەسەر هەردوو لایان پێویستە ئەو ڕق لێبوونەوەیە بگۆڕن بە خۆشەویستی ئەوساکە منداڵەکەمان: قوتابخانەی خۆش دەوێت!!


سەرچاوەکان



1752 بینین