داماڵینی منداڵ لە دەسەڵات و بەپرسیارییەتی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-06-21:36:00 - کۆدی بابەت: 2046
داماڵینی منداڵ لە دەسەڵات و بەپرسیارییەتی

ناوه‌ڕۆك

داماڵینی منداڵ لە دەسەڵات و بەرپرسیارییەتی

هەڵەیەک لەو هەڵە گەورانەی کە هەندێ لە دایکان و باوکان دەرهەق بە منداڵەکانیان ئەنجامی دەدەن، بریتییە لە دامالینی منداڵ لە دەسەڵات و بەرپرسیارییەتی، ئەمەش بۆ چەند هۆکارێک جیا دەگەڕێتەوە، لەوانە:

  • بیرتەسکی و نەزانی.
  • خۆبەزلزانی و لەخۆباییبوون.
  • نەشارەزایی و کەم ئەزموونی.
  • هەست نەکردن بە بەرپرسیارییەتی.
  • ڕاکردن لە ئەرک و بەرپرسیارییەتی.
  • ڕاکردن لە ئەرک و بەرپرسیارییەتی.
  • چاولێکەری و لاساییکردنەوەی کوێرانە.
  • کولتور و داب و نەریتە باوەکانی کۆمەڵگە.
  • بە چاوی کەم سەیرکردنی منداڵ.
  • ئاشنا نەبوون بە مافەکانی منداڵ.
  • پێشێلکردنی مافەکانی منداڵ.
  • ئاشنا نەبوون بە شێوازی پەروەرەدیی و زانستییەکان.
  • هەبوونی کێشەی خێزانی و کۆمەڵایەتی و ئابووری.
  • هەبوونی ناکۆکی و بگرە و بەردە و مشتومڕ لە نێوان دایک و باوک.

بێگومان شەلاندن و داماڵینی منداڵ لە هەموو دەسەڵات و بەرپرسیارییەتیەک، نەک هەر زیانی بۆ منداڵ دەبێت، بگرە دایک و باوک و خێزان و کۆمەڵگەش ڕووبەڕووی ئەو زەرەرە دەبێت و، گرنگترین ئەو زیانانەش ئەمانەن:

  • منداڵ هەست بە خۆبەکەمزانین دەکات.
  • بڕوا و متمانەی بەخۆی نابێت.
  • هەست بە بەرپرسیارییەتی ناکات.
  • خەمسارد دەبێت لە جێبەچێکرندی ئەرک و کارەکانیدا.
  • هەست بە غەدر و ستەم دەکات.
  • ناتوانێ پشت بە خۆی ببەستێت.
  • کەسیكی سەرکەوتوو نابێت لە ژیانیدا.
  • کۆمەلگە وەک پێویست ناتوانێ سوود لە توانا و بەهرەکانی ئەم جۆرە منداڵانە وەربگرێت.
  • دایک و باوک ناتوانن لە توانا و بەرهەمەکانی منداڵەکانیان بەهرەمەند بن.
  • ئەم جۆرە منداڵانە کە هیچ جۆرە بەرپرسیارییەتیەکیان پێ ناسپێردرێت، دەبنە بار لەسەر شانی خێزان و کۆمەڵگە.

چارەسەرکردنی ئەم هەڵەیە

بۆ ئەوەی دایکان و باواکان لەسەر هەڵەی خۆیان بەردەوام نەبن و لەمەودوا بتوانن گەشە بە توانا و بەهرەی منداڵەکانیان بدەن، تاکو پشت بە تواناکانی خۆیان ببەستن، و هەست بە بەرپرسیارییەتی بکەن و بەرپرسیاریەتی وەرگر بن، پێویستە ئەم خاڵانەی خوارەوە جێبەجێ بکەن:

  • بەپێی تەمەن و قۆناغی گەشەکردنیان، دەسەڵات و بەرپرسیارەتییان پێ ببەخشن.
  • خۆیان لە قۆرغکای و خۆسەپاندن بپارێزن.
  • ئارام و دانبەخۆداگر بن.
  • بەرپرسانە ڕەفتار و سەردەری لەگەڵ منداڵەکانیان بکەن.
  • منداڵەکانیان ڕابێنن لەسەر چەمکی بەرپرسیارییەتی هاوبەش و دەستەجەمعی.
  • خۆیان لە هەر جۆرە توندوتیژییەک بەدوور بگرن.
  • ڕێز لە ماف و تواناکانی منداڵ بگرن.
  • زەمینەسازی بکەن بۆ گەشەکردنی منداڵەکانیان.
  • پێوەری پاداشت و سزا بەکاربهێنن لە ژیانی ڕۆژانەیاندا.
  • دەبێ منداڵ هێندە ئازاد بێت، کە بتوانێ بچێتە دەرەوە و یاری و وەرزش بکات.


سەرچاوەکان



535 بینین