خۆت لە ماڵەوە هەڵامەت و قوڕگئێشە چارە بکە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-11-22:55:00 - کۆدی بابەت: 2173
خۆت لە ماڵەوە هەڵامەت و قوڕگئێشە چارە بکە

ناوه‌ڕۆك

خۆت لە ماڵەوە هەڵامەت و قوڕگئێشە چارە بکە

هەمیشە چارەسەرە سروشتیەکان، لە خواردن و بەکارهێنانی دەرمان باشترن، چونکە هیچ کارلێکێکی کیمیایی بەسەرەوە نییە و هەموو توخمێکی ماددە وەک خۆی ماونەتەوە، بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی زستان و سەرماش، ڕێگەی سروشتی زۆر پێشنیار کراو.
یەکێک لەو ڕێگەیانە، خواردنی پرتەقاڵە و یەکێکە لە باشترین میوەکان بۆ لەش، بە تایبەتی لە وەزری سەرمادا، چونکە بڕێکی زۆر پێکهاتەی بەسوودی بۆ تەندروستی تێدایە، وەک ڤیتامین سی و ئەی و بی و ماددەی کانزایی و کالسیۆم و مەگنسیۆم و فۆسفۆر و پۆتاسیۆم.

بۆ ئەوەی لە هەڵامەت ڕزگارت بێت، ئەم گیراوەیە بەکار بهێنە

سێ پرتەقاڵ بە توێکڵەوە، دوو کەوچکی گەورە دارچینی، دوو کەوچکی گەورە زەردەچەوەی هاڕراو، کەوچکێکی بچوک زەنجەفیلی هاڕراو.

بەم شێوەیە ئامادەی بکە

پرتەقاڵەکان پارچە پارچە بکە و لەگەڵ پێکهاتەکانی تر بیکەرە خەڵاتەوە، دواتری بیخە سەر ئاگرێکی کز بۆ ماوەی حەوت خولەک یان زیاتر و کەمتر تا دەکوڵێت.
پاشان دایگرە و چاوەڕێک بکە تا سارد بێتەوە و بیکەرە شووشەیەکی بەتاڵەوە، ئینجا ١٥٠ گرام هەنگوینی تێ بکە، ڕۆژانە کەوچکێکی گەورەی لێ بخۆ، لەسەر گەدەی بەتاڵ لەگەڵ کەمێک ئاو، بەڵام ئەگەر زۆر بە توندی تووشی نەخۆشییەکە بوویت ڕۆژانە سێ کەوچک بخۆ، ١٠ خولەک پێش نان خواردن.


سەرچاوەکان



749 بینین