هاودڵی دەربڕینی ڕاز بۆ منداڵی  گەورەتر

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-13-00:11:00 - کۆدی بابەت: 2217
هاودڵی دەربڕینی ڕاز بۆ منداڵی  گەورەتر

ناوه‌ڕۆك

هاودڵی دەربڕینی ڕاز بۆ منداڵی  گەورەتر


کاتێک منداڵ چووە قوتابخانە زیاتر چاو کراوە دەبێت و زوو ئەقڵی بە شتەکانی دەوروبەری دەشکێت و هەست بە گەشەی ڕۆژانە دەکات پرسیاری لا گەڵاڵە دەبێت بۆیە پێویستە دایک و باوک دەرگای گفتوگۆی بۆ واڵا بکەن بەڵام دەبێت ڕەچاوی تەمەنی بکرێت بە گوێرەی تەمەنی وڵام بدرێتەوە.

جەخت کردنەوە لەسەر ئەم خاڵانە بۆی:

١- بەکاری بەخشندەی و گیانی هاوکاری کردن لەگەل خەڵکیدا ئیشارەت بکە. 
٢- با ئەوەی لا ڕوون بێت کە لەخۆبوردن و چاکەکەکردن لەگەڵ دەوروبەریدا کارێکی نوێ نییە ئەو بیکات بەڵکو پیشەی خێزانەکەیان بووە.
٣- کاتێک بۆ کارێکی باش دەچیت لەگەڵ خۆت بیبە با لەسەر چاکە ڕابێت.
٤- کاتی تەواوی بۆ دابین بکە بۆ گفتوگۆ لەگەڵیدا.
٥- با ئەو هەستانەی لا دروست بکەین کە ڕازی دلی خۆیت بۆ باسبکات لە تەواوی ساڵەکانی تەمەنیدا ئەمە کاریگەری زۆری دەبێت بەتایبەتی بۆ چارەسەری کێشەکان، کاتێک کە منداڵ فێر بوو هەمو شتەکانی لای دایک و باوکی باس بکات ئەو کاتە دەبنە دڵسۆزی یەکتر، هەگبەی خۆشی و ناخۆشیەکانی یەک دەبینن.

چەند تایبەتمەندیەکی منداڵی بەخشندە:

١- ئەوان هەستی ئەوەیان لا دروست دەبێت کە لەژیان ڕازی بن.
٢- هەموو کەسیک لە ژیاندا بیر لەوە دەکاتەوە کە گەورە بژی و سەربەرز بێت ئەوان ئەوش دەخوازنن.
٣- هەست بەلێپرسراوی دەکەن و لە خۆیان ڕادەبینن کە هاوکار و یارمەتی دەری یەکتربن.
٤- ئەوان ئاگایان لە خەڵکی تر دەبێت و بە تامەزرۆییەوە ئەو کارانەیان بۆ دەکەن کە بەتەمای ئەوانن.


سەرچاوەکان



443 بینین