باشترین سیستمی پەروەردەیی منداڵ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-15-22:38:00 - کۆدی بابەت: 2288
باشترین سیستمی پەروەردەیی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

باشترین سیستەمی پەروەردەیی منداڵ

دایکان و باوکانی بەڕێز، بۆ پەروەردەکردنی منداڵەکانتان بە سیستەمێکی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری و ئیسلامی، ئەم خاڵانە ڕەچاو بکە:

چیبكەین؟

١- ڕاشکاوی و ڕونکردنەوە، بەوەی کە وەڵامی پرەسیارەکانیان بدەنەوە بۆ نەهێشتنی گرێ کوێرەی بیرکردنەوەیان.
٢- نەرم و نیانی و لەسەر خۆیی، دور لە توڕەبوونی بێ هۆ و لێدان.
٣- بۆ هەموو تەمەنێک دواندن بە زمانی خۆی.
٤- وەرگرتنی ڕاو و بۆچونیان، بێ کەم زانین و دەمکوت کردنیان.
٥- خوێندنەوەی کەساییەتیان، بە تایبەت لەناو خەڵکدا.
٦- لەکاتی فرمان پێکردنیان بۆ کردنی کارێک یان نەکردنی، هەر فەرمان نەبێت، بەڵکو لەگەڵیدا ڕوونکردنەوە و هۆکار و بەڵگەی باوەڕ پێکراو بهێنرێتەوە.
٧- ئەرکی زۆر نەدرێت بە سەریاندا، بەڵکو ڕەچاوی تەمەنیان بکرێ.
٨- گوێگرتن بۆیان لە هەموو بارودۆخێکدا، تاوەکو پەنا نەبەنە بەر دەرەوەی خێزان.
٩- ڕێگەپێنەدان و برەوپێدانی توانا و وزەیان لە بوارەدا کە بەهرەمەندن تیایدا.
١٠- بەپێی توانا خواستەکانیان بۆ جیبەجێ بکرێت.
١١- بەڵێنی نەشیاو و دور لە واقعیان پێنەدرێت.
١٢- کردنەوەی باوەشی خۆشەویستی بۆیان، نەک نازی زۆر.


سەرچاوەکان



1073 بینین