چارەسەری سیستمی بەرگری لەش

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-15-23:52:00 - کۆدی بابەت: 2296
چارەسەری سیستمی بەرگری لەش

ناوه‌ڕۆك

چارەسەری سیستەمی بەرگری لەش

لەگەڵ ساردبوونی کەش و هەوا نەخۆشییەکان زیاتر دەبن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سیستەمی بەرگری لەش، شآرەزایان دەڵێن سەرەڕآی خۆراکی ناتەندروست سترێسی بەهێزیش سیستەمی بەرگری لەش لاواز دەکات، هەروەها خۆراکی وەک پرتەقاڵ و بیبەر بە بوونی ڤیتامین C لە نەخۆشی دەمانپارێزێت.

شارەزایان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە بۆ بەرگرییەکی بەهێزی لەش ئەمانە پێویستە

  • بەردەوام دەستتان بە سابوون و ئاوی زۆر بشۆن.
  • بایەخ بە پاک و خاوێنی تایبەتی خۆت بدە.
  • میوە و سەوزە پاش شوشتنەوەیەکی باش ئینجا بخۆن.
  • بە ئاو ڕێژەی پێویستی شلەی لەش پڕ بکەنەوە.
  • شیر و پەنیری تازە بخۆن.
  • هێلکە و گۆشت باش بکوڵێنن.
  • هەردەم جووڵە بە ماسولکەکان بکەن.
  • کاتی تەواو بۆ خەو تەرخان بکەن.


سەرچاوەکان



938 بینین