بە چەند چرکەیەک خۆت لە سەرئێشە ڕزگار بکە

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-16-00:02:00 - کۆدی بابەت: 2300
بە چەند چرکەیەک خۆت لە سەرئێشە ڕزگار بکە

ناوه‌ڕۆك

بە چەند چرکەیەک خۆت لە سەرئێشە ڕزگار بکە

ئازاری سەر، یەکێکە لە باوترین ئازارەکانی کە تووشی هەموو مرۆڤێک دەبێت و بە شێوەیەکی نیمچە ڕۆژانە ڕوو دەدات، ئەگەرچی هۆکارەکانیشی جیاوازە، بەڵام زۆربەی کەس پەنا بۆ خواردنی حەب دەبات تا زوو ڕزگاری بێت، بەڵام هەمیشە ڕێگە سروشتییەکان باشترن چونکە کاریگەرییە لاوەکییەکانی نییە.
زۆربەی سەرئێشەکان لە ئەنجامی ماندوبوونی ڕۆژانە ڕوو دەدەن، دەکرێ لە ڕێگەی شێلانەوە چارەی بۆ بکرێت، ئەمەش هەنگاوەکانییەتی:

پێویست جەخت لەسەر شێلانی ناوچەوان بکەیتەوە، بە تایبەتی بەشی سەروو برۆ، ئەمەش وا دەکات خاو ببێتەوە.

بۆ ماوەی چەند خولەکێک، تا ١٠ خولەکیش بێت هەر دەبێت، ئەم کردارە دووبارە بکەرەوە، بە هێواشکردنەوە و زیادکردنی پەستانی پەنجەکانت بۆ سەر ناوچەوانت.

دەتوانی هەر بە سەری پەنجەکانت، شێلانەکە بەردەوام بکەیت بۆ سەر دەماری نێوان کۆتایی برۆ و گوێ، بەم شێوەیە بە تەواوی لە سەرئێشەکە ڕزگارت دەبێت.

 

سەرئێشە بە ئێشێک دەوترێت لە هەر شوێنێک لە سەردا، سەرئێشە دەتوانیت نیشانەی چەندین نەخۆشی و حاڵەت بێت، مێشک ڕێسێپتۆری ئێشی نییە و لەبەر ئەمە خودی مێشک هۆکاری سەرەکی ئێش نییە، بەڵکو ئەو شتەی کە ئێش ئەفامێت وەکو ئێسکەکان، ماسوولکەکان، ڕەگەکان، دەمارەکان، چاو و گوێ، سینووسەکانی و تەونی ژێر پێستن کە دەبنە هۆی هەست کردن بە ئێش.


سەرچاوەکان



1067 بینین