مس چۆن دەردەهێنرێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-23-14:46:00 - کۆدی بابەت: 2589
مس چۆن دەردەهێنرێت؟

ناوه‌ڕۆك

مس چۆن دەردەهێنرێت؟

مس یەکێکە لە بڵاوترین و بەستوترینی کانزاکان، بە دوو جۆر لە سروشتدا هەیە:
مسی سروشتی'' خودی کانزاکە'' یان مسی تێکەڵ لەگەڵ توخمی تردا، زیاتر لە ١٦٠ کانزای خاوی ناسراو هەیە کە مسی تێکەڵە.
نیوەی مسی جیهان لە ماددەیەکی کانزایی زەرددایە، پێی دەوترێ ''بیرێتی مس'' ئەم خاوە تێکەڵاوەش لە مس و ئاسن و گۆگردێک پێک دێت، کە ٣٤،٥٪ ـی مسە.
یەکەمین هەنگاو بۆ پاککردنەوەی مس بەهۆی هاڕینەوە دەبێت، بۆ ئەوەی ببێتە هاڕآوەیەکی نەرم. دوای ئەوە هاڕاوە خاوەکە لە دەفری تایبەت و گەورەدا دەشۆردرێت، ئەم دەفرانە پڕ دەکرێت لە ئاو لەگەڵ چینێک لە ماددەی ڕۆنی، دوای ئەو هەوایەک بە پاڵە پەستۆوە دەنێردرێت بۆ بنی دەفرەکە، هەوا و ڕۆنەکە کەفێکی ئەستوور لەسەر ڕووی ئاوەکە دروست دەکەن و وردیلەکانی کانزاکە دەلکێنێتە کەفەکەوە، قۆناغی دووەم کانزاکە سوور دەکرێتەوە تا گۆگردەکەی بسووتێت، دوای لابردنی گۆگردەکە، ئەو کانزایەی ماوەتەوە دەتوێنرێتەوە و بە ڕێگەی کیمیاوی چارەسەر دەکرێت، تا بتوانرێت ئاسنەکەی لێ دەربهێنرێت، دوای ئەوە ماددە خاوەکە دەنێردرێت بۆ دەفرێکی تر و ئەو هاوە بەهێزەی، کە ڕەوانە دەکرێت بۆ ناوی کانزا تواوەکە، هەرچی پیسی تری تێدایە هەموو دەسوتێنێت.
ئەمجا مسەکە وەکو کانزایەکی بریقەدا دێتە بەرهەم بە پاکژی ٩٨٪، بەڵام پێش بەکارهێنانی لە کارگەدا دەبێت جارێکی تر ئەو مسە پاڵاوتە بکرێتەوە.
ئەم پاڵاوتە کردنەش بەهۆی کارەباوە دەبێت، دواین بەدەست هاتەی کانزاکەش ڕێژەی پاکژییەکەی ٩٩،٩٩٪ دەبێت.
ڕەنگە مس یەکێک بووبێت لە کانزا سەرەتاییەکان کە مرۆڤ بەکاری هێنابێت، چونکە وەکو کانزایەکی پاکژ لە سروشتدا دەست دەکەوێت.


سەرچاوەکان



1444 بینین