کەی بۆ یەکەمجار نان دروست کرا؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-25-11:14:00 - کۆدی بابەت: 2641
کەی بۆ یەکەمجار نان دروست کرا؟

ناوه‌ڕۆك

کەی بۆ یەکەمجار نان دروست کرا؟

هەموو وڵاتێک و هەموو ناوچەیەک لە جیهاندا، خواردنی تایبەتی خۆیان هەیە، بەڵام تەنیا خواردنێک کە هەموو دانیشتوانی سەر زەوی وەک یەک بیخۆن نانە.
هۆیەکەشی ئەوەیە کە مرۆڤ لە دێر زەمانەوە بەهای خۆراکی گەنمیان زانیوە. مرۆڤ لە سەرەتادا گەنمی بە وشکی کردۆتە دەمییەوە و کرۆشتوویەتی، دوای ئەوە فێر بووە لە نێوان دوو بەرداشدا بیهاڕێت، وەکو میسرییەکان پێش سێ هەزار ساڵ لە زاین کردوویانە. ئەمجا ئاویان کردۆتە ئاردەکەوە بۆ ئەوەی هەویریان دەست بکەوێت، دوای ئەوە لە تەنوردا کردوویانەتە نان، بەڵام نانێکی زۆر قورس، چونکە خومرەی تێدا نەبووە تا نەرم و سوکی بکاتەوە.
گەلانی لێواری ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست، وەکو عیبرانییەکان لە جیاتی خومرە هەویر ترشیان بەکارهێناوە. دانیشتوانی سەر زەوی نان لە زۆر مەوادی جۆراوجۆر دروست دەکەن وەک پاقلە، نۆک، لۆبیا، فاصۆلیا، پەتاتە، برنج و بەڕو هیتریش.


سەرچاوەکان



645 بینین