کێ ناوی لۆس ئەنجلۆسی ناوە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-25-11:33:00 - کۆدی بابەت: 2643
کێ ناوی لۆس ئەنجلۆسی ناوە؟

ناوه‌ڕۆك

کێ ناوی لۆس ئەنجلۆسی ناوە؟

لۆس ئەنجلۆس سێیەم شآری ئەمەریکایە لە ژمارەی دانیشتواندا، گەورەترین شاری ئەمەریکاشە لە ڕووی ڕووبەرەوە کە ٩،٤٥٩ میلی دوجایە. لە سەرەتادا بە خەیاڵی هیچ کەسدا نەدەهات لۆس ئەنجلۆس ببێتە ئەو شارە گەورەیەی ئەڕۆ دەیبینین. یەکەمین سپی پێست کە چووبێتە شوێنی ئەو شارە کاپتن ''گاسپارەی بورتولا'' بوو لەگەڵ گروپێک لە دۆزەرەوان و دەستەیەک تەبشیری ئیسپانیدا.
ئەم کۆمەڵەیە لە ڕۆژی دوو ی ئابی ١٧٦٩ چادرەکانیان لە نزیکی هەردوو دیوی ڕووبارەکە هەڵدا. کاپتن ناوی ''ئیل ریودی نوسترا سینورا لارینادی لوس ئەنجلوس دی بورکنیکولا''ی بەو شوێنە نا واتە: ڕووباری گەورەمان پادشای فریشتەکانی بورکنیکۆلا. 
دوای دوو ساڵ فرانسیسکۆکیەکان دەستەی سان گابریل یان تیا دروست کرد لە دووری ١٤ کیلۆمەتر بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات.
لە ئەیلولی ١٧٨١ دا فەرمان ڕەوای کالیفۆرنیای ئیسپانی ''فلیپ دی نیفی'' بە ڕەسمی لۆس ئەنجلۆسی دروست کرد. بە هاوکاری کاهینەکان لە دەستەی سان گابریڵ، دی نیڤی فەرمان ڕەوا ''١١'' پیاو ''١١'' ژن و ''٢٢'' مندالی تێدا نیشتەجێ کرد و ناوی ''ئیل بویلبودی نوسترا سینورا لارینادی لوس ئەنجیلوس''ی لێنا واتە ''شاری گەورەی پادشای فریشتەکان''. لۆس ئەنجلۆس گرنگییەکی ئەوتۆی نەبوو تا کالیفۆرنیا نەبووە  بەشێک لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٨٤٨ز دا.
دوای جەنگی مەکسیک ژمارەی دانیشتوانی گەیشتە ١٥٠٠ کەس، دوای ئەوە دەست کرا بە کشتوکاڵی پرتەقاڵ و توت فەرەنگی و لیمۆ و گوێز و ترێ و ''ئەنفۆکاتۆ داری پارێزەر: ڕووەکێکی ئەمریکی بەردارە بەرەکەی لە هەڵوژە دەچێت'' تیایدا. هێڵی ئاسنی سارزن باسیڤیک لە ساڵی ١٨٧٦ دا گەیشتە لۆس ئەنجلۆس و لە ساڵی ١٨٩٠ز دا نەوتی تیا دۆزرایەوە، بەهۆیەوە شارەکە دەستی بە گەشەکردن کرد.


سەرچاوەکان



671 بینین