ئاگر چۆن بە ئاو دەکوژێتەوە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-25-12:11:00 - کۆدی بابەت: 2646
ئاگر چۆن بە ئاو دەکوژێتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

ئاگر چۆن بە ئاو دەکوژێتەوە؟

پێش ئەوەی باسی چۆنیەتی کوژاندنەوەی ئاگر بکەین، با بزانین داگیرسانی ئاگرێک، یان کەوتنەوەی ئاگرێک پێویستی بە چی هەیە؟
سێ شت پێویستە تا ئاگرێک بکرێتەوە یان بکەوێتەوە، یەکەمیان سوتەمەنییە وەکو دار و کاغەز و ئیسپرتۆ.
دووەمیان، ئۆکسجینە، سوتەمەنییەکە لەگەڵ ئۆکسجینەکە بە خێرایی یەک دەگرن کاتێک دارەکە یان کاغەزەکە دەسوتێت، ئەوا سوتەمەنییەکە زۆر بە خێرایی لەگەڵ ئەو ئۆکسجینەی لە هەوادا هەیە یەکدەگرن.
شتی سێیەم کە پێویستە گەرمایە، پارچە کاغەزێک یان دارێک لەبەر هەوادا بێت هەرگیز لە خۆیەوە گڕ ناگرێت، بۆیە دەبێت شقارتەیەک یان ئاگرێک بەکار بێنین تا کاغەزەکە ئاگر بگرێت. کاتێک کاغەزەکە بە شێوەیەکی تەواو گەرم دەبێت ئۆکسجینەکە بە تەواوی لەگەڵیا تێکەڵ دەبێت و دوای ئەوە کاغەزەکە گڕ دەگرێت.
سێ ڕێگەی سەرەکی هەیە کە دەتوانرێت بەهۆیەوە ئاگر بکوژێنرێتەوە، کە لە هەر یەکێکیاندا دەبێت یەکێک لەو یارمەتی دەرانە کە پێویستی ئاگرە لاببەین.

ڕێگەی یەکەم:  لابردنی سوتەمەنی

ڕێگەی دووەم: قەدەغەکردنی ئۆکسجینە لە ئاگرەکە، ئەگەر ئۆکسجین نەما ئەوا ئاگرەکە خۆی دەکوژێتەوە. ناشێت ئاگر لە دووەم ئۆکسیدی کاربۆندا گڕ بگرێت، بۆیە لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگردا دەبینین پیاوانی ئاگر کوژێنەوە، بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێک چینێک دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەکەنە سەر ئاگرەکەدا، بەوەش ئۆکسجینی لێ دەبڕن.

ڕێگەی سێیەمیش: بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێک لابردنی گەرمایە لەسەر ئاگرەکە، بۆیە ئاو دەڕژێننە سەر ئاگرەکە، چونکە ئاوەکە گەرما دەمژێت و پلەی گەرمای نزم دەبێتەوە، کاتێک پلەی گەرماش دادەبەزێت، سوتەمەنییەکە لە سووتان دەوەستێت، هەندێک ئاگر هەیە بە ئاو ناکوژێتەوە، وەکو ئەو ئاگرانەی کە ڕۆن و پیویان لەگەڵدایە. هەرجەندە ئاویان بەسەردا بکەیت دەکەونە سەر ئاوەکە و ئاگرەکە وەکو خۆی بە بەردەوامی دەمێنێتەوە.


سەرچاوەکان



1121 بینین