بۆچی پێویستمان بە ئۆکسجین هەیە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-25-12:25:00 - کۆدی بابەت: 2647
بۆچی پێویستمان بە ئۆکسجین هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی پێویستمان بە ئۆکسجین هەیە؟

دەشێ گیانداران بتوانن بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بە بێ خواردن بژین، هەروەها چەند ڕۆژێکیش بە بێ ئاو، بەڵام بە بێ ئۆکسجین لە جەند خولەکێک زیاتر ناژین. ئۆکسجین زۆرینەی توخمە کیمیاییەکانە لەسەر زەویدا، لە هەموو شوێنێکی دەوروبەورماندا هەیە و یەک لە سەر پێنجی هەوا پێک دەهێنێت ''زۆربەی تری هەوا نایترۆجینە''، ئۆکسجین لەگەڵ توخمەکانی تردا یەک دەگرن، لە زیندەوەرانیشدا لەگەڵ هایدرۆجین و کاربۆن و مەوادەکانی تردا یەکتر دەگرن. لە مرۆڤیشدا دو لەسەر سێی کێشی مرۆڤ پێک دەهێنێت.
لە پلەی گەرمای ئاساییدا ئۆکسجین لەگەڵ توخمەکانی تردا زۆر بە شێنەیی یەکدەگرێت، کاتێک ئۆکسجین لەگەڵ توخمەکانی تردا یەک دەگرێت مەوادی نوێ دروست دەبێت کە پێی دەوترێت ئۆکسید، کردارەکەش پێی دەوترێک کرداری یەکگرتنی بە ئۆکسید بوون.
بە ئۆکسید بوون لە زیندەوەراندا لە هەموو کاتێکدا دەبێت، خواردن و سوتەمەنیی خڕۆکە زیندووەکانە، کاتێک خواردنەکە تەئەکسود دەکات، وزە دروست دەبێت، ئەو وزەیەش بەکار دەهێنرێت بۆ جووڵاندنی لاشە و دروست کردنی مەوادی تازە لە لەشدا، تەئەکسودی لەسەر خۆس لە زیندەوەرانی زیندوودا پێی دەوترێت ''هەناسەدانی ناوخۆیی''.
مرۆڤ لە ڕێگەی سییەکانیەوە هەناسە دەدات و لەوێوە ئۆکسجین دەردەچێت بۆ سوڕی خوێن، ئەمجا پەخش دەبێت بە هەموو لەشدا. لەبەر ئەوە پێویستمان هەیە بە ئۆکسجین بۆ دروست کردنی وزە تا لەش بتوانێت ئیش بکات.
ئەو کەسانەی کێشەی هەناسەدانیان هەیە دەخرێنە ژێر ئۆکسجینەوە، ئەو هەوایەش نەخۆشەکە دەیمژێت ڕێژەی ٤٠ بۆ ٦٠ لەسەدی ئۆکسجینە بۆیە نەخۆشەکە وزەیەکی کەم بەکار دەهێنێت بۆ دەست خستنی ئەو ئۆکسجینەی کە پێویستییەتی.
لەگەڵ ئەوە بەردەوام ئۆکسجین بەکار دەبرێت، بەڵام ڕێژەکەی هەرگیز کەم ناکات، چونکە ڕووەکەکان لە کاتی دروست کردنی خۆراکیاندا ئۆکسجین دەردەدەن، ئەمەش یارمەتی پاراستنی ڕێژەی ئۆکسجین دەکات لە سروشتدا.


سەرچاوەکان



876 بینین