لە کەیەوە ئافرەتان قژ دادەهێنن؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-26-20:31:00 - کۆدی بابەت: 2691
لە کەیەوە ئافرەتان قژ دادەهێنن؟

ناوه‌ڕۆك

لە کەیەوە ئافرەتان قژ دادەهێنن؟

لە سەرەتای مێژووی مرۆڤایەتییەوە، پیاوان و ژنان قژیان داهێناوە. ئافرەتان هەر لە زۆر کۆنەوە، جۆرەها شانەیان بەکار هێناوە، کە لە ئێسک و دار و برۆنز دروستیان کردووە.
مرۆڤی سەرەتایی هەمیشە گرنگی بە قژی داوە و، هەندێک جار بە ڕەنگەکانی ڕەش و سپی و سوور، ڕەنگی کردووە. 
لە زائیری ڕۆژئاوای ئەفریقیا، خەڵکی ڕۆنی سەگی ئاویان بەکار هێناوە بۆ خاوێن کردنەوەی قژیان، لە کاتێکدا زۆر لە خێلەکانی تر، قوڕیان بۆ لووس کردنی قژی سەریان بەکار هێناوە.
لە سەردەمی گریکەکاندا ژنان دەمبوسی درێژی قژیان بەکار هێناوە، کە زۆر بە وردی نەخشێنراو و دروست کراوە، لە بۆنەکانیشدا قژیان بە چەپکە گوڵ ڕازاندۆتەوە، هەروەها شریتیشیان بەکار هێناوە، بەڵام شێوەی داهێنانی قژی ژنان، لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر، بە پێی داب و نەریتی ئەو شوێنە گۆڕآوە.
قژ لوول کردن لە سەردەمی کۆندا، لە ئێستا سەرنج ڕاکێش تر بووە.
وێنە و پەیکەرەکان ئەوە پیشان دەدەن کە ژنان بە لول کردن و پێچران قژی خۆیانیان پەلکە کردووە بەسەر هەردوو برۆ و لاجەنگدا.
پیاوانیش قژیان پەلکە کردووە.
لەگەڵ پێشکەوتنی شارستانییەتدا داهێنانی قژەکان جۆراوجۆر تر بوون، لە هەندێک شوێندا قژ دادەهێنرا و لە هەندێک شوێنی تردا قژ لوول دەکرا. بەڵام مۆدێلی قژ کورت کردنەوە لای پیاوان و درێژ کردنی لای ژنان، شتێکی تازەیە لە مێژوودا، کە دەگەڕێتەوە بۆ چاخەکانی ناوەڕاست.


سەرچاوەکان



867 بینین