مێژووی مووشەک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-27-13:48:00 - کۆدی بابەت: 2711
مێژووی مووشەک

ناوه‌ڕۆك

مێژووی مووشەک

ئێمە وا دەزانین لە چەرخی موشەکدا دەژین و دروست کردنی موشەک شتێکی تازە و هاوچەرخە.
بەڵام بیرۆکەی موشەک زۆر کۆنە، چینییەکان پێش زیاتر لە هەشت سەد ساڵ دایان هێنا و بۆ یارییەکانی ئاگر بازی بەکاریان دەهێنا، دوای ئەوە هیندییەکان دروستیان کرد و پاش ئەوانیش عەرەبەکان، یەکەمین تۆماری نوسراو لەسەر مووشەک لە ئەوروپای ڕۆژاوادا لە ساڵی ١٢٥٦ زاینیدا بووە.
یەکەمین بەکارهێنانی موشەک لە جەنگدا لە وردە دار دەچوو، دەیانگرتە ماڵان تا ئاگری بدات، لە ساڵی ١٨٠٢دا ئەفسەرێکی بەریتانی ڕاپۆرتێکی خوێنەوە کە چۆن سەربازەکانی بەریتانیا لە هینددا بە موشەک هێرشیان کراوەتە سەر، بیری کردەوە ئەو چەکە لە سوپای بەریتانیادا بەکار بهێنێت، بۆیە بیرۆکەکەی تاقی کردەوە و بە خێرایی سەرکەوتنی بەدەست هێنا و لە سوپای بەریتانیادا موشەکەکەی بەکار هێنا و دوای ئەوەش سوپای ئەمریکا و ئەوروپییەکان بەکاریان هێنا.
لە ئەوروپادا بۆ یەکەمجار لە جەنگی ''لایبزک''دا موشەک بەکار هێنرا، ئەو جەنگەی ناپلیۆن تیایدا شکا، بەریتانیەکانیش لە دژی ئەمریکییەکان بۆ یەکەمجار لە بۆردۆمان کردنی قوللەی ''فورت ماکهانری'' لە بەندەری بەلتیمۆردا موشەکیان بەکار هێنا.
بەو بۆنەوەیە ئێستا لە سروستی نیشتیمانی ئەمریکادا دەستەواژەی ''چەخماخەی موشەکی سوور'' هەیە!
لە سەدەی نۆزدەهەمدا کاتێک تۆپ دروست کرا، جێگەی موشەکی گرتەوە و موشەکیش لە جەنگدا گرنگییەکی ئەوتۆی نەما، تا جارێکی تر لە جەنگی جیهانی دووەمدا موشەکی بەناوبانگی F-2ـی ئەڵمانی بەکارهێنرا.


سەرچاوەکان



523 بینین