مێژوو و دروست کردنی کاغەز

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-28-20:32:00 - کۆدی بابەت: 2736
مێژوو و دروست کردنی کاغەز

ناوه‌ڕۆك

مێژوو و دروست کردنی کاغەز

ئەگەر پارچە کاغەزێک بکەینە دوو لەتەوە دوو شت دەبینین. یەکەمیان ئەوەیە بە لایەکدا ئاسانتر لە لاکەی تر دەدڕێت. دووەمیشیان لە شوێنی دڕێنەکە ڕوشاڵێک دروست دەبێت.
تێبینی یەکەم ئەوە دەردەخات کە ئەو پارچە کاغەزە بەهۆی ئامێرێکەوە دروست کراوە ئەگەر نا لە هەموو لایەکەوە وەکو یەک دەدڕا. تێبینی دووەمیش ئەوە دەردەخات کە کاغەزەکە بریتییە لە ڕیشاڵێک لە دەرزی زۆر باریک کە بە یەکەوە بادراوە. ئەو دەزوانەش بریتین لە گەردیلەی ورد لە مادەی سلیلۆز کە ڕووەک دروستی دەکات. مرۆڤ پێش کاغەز ماددەیەکی دروست کردووە بۆ ئەوەی لەسەری بنوسێت، میسرییە کۆنەکان پێش چوار هەزار ساڵ لقی داریان توێک کردۆتەوە و ڕێکیان خستووە و بە پێچەوانەوە لەسەر یەکیان داناوە و شتێکی قورسیان خستۆتە سەری بۆ ئەوەی باش یەکبگرێت و پاش ئەوەی وشک بۆتەوە، بۆ بە پارچە کاغەزێک و لەسەریان نووسیوە. بەڵام کاغەز نەبووە.
کاغەزی ڕاستەقینە پێش نزیەکی ١٠٥ ساڵ لەسەر دەستی پیاوێکی چینی بە ناوی (تسای لۆن) دروست کرا. کە توانی توێکڵی ناوەوە و لفکەی داری توبیدۆزێتەوە چینییەکان توێکڵی داریان لە ئاو دەنا بۆ ئەوەی ڕیشاڵەکانی لە لیفەکەی جیا بکەنەوە. دوای ئەوە تێکەڵە سابوونیەکەیان دەڕژاندە سینییەکەوە کە بنەکەی بە توێکڵی حەیزەرانی ناسک داپۆشرابوو. 
دوای ئەوە ئاوەکەیان لێدەبڕێ و ئەمجا پارچە قوماشێکیان دەخستە سەر ڕووە نەرمەکەی بۆ ئەوەی ئاوەکە بمژێت و وشک ببێتەوە. دوای ئەوە بیر کرایەوە چاکسازی لە کاغەزدا بکرێت.
دوای ڕۆیشتنی بازرگانەکان بەرەو ڕۆژئاوا و گەیشتنیان بە شاری سەمەرقەند. نهێنی پیشەکەیان وەرگرت و گواستیانەوە بۆ ئیسپانیا، لەوێشەوە هونەری دروست کردنی کاغەز بە ئەوروپادا بڵاو بووەوە لەوانە بەڕیتانیا.
بە تێپەڕ بوونی ڕۆژگار هەموو ڕێگەکان و ئامێرەکانی چاکسازی پیشەسازی کاغەز دۆزرانەوە. بۆ نموونە لە هەموویان گرنگتر ئەو ئامێرە بوو کە لە ساڵی ١٧٩٨ دا لە فەڕەنسا دا دروست کرا. کە دەیتوانی لەفەیەک لە کاغەز بە دەم یەکەوە دروست بکات.


سەرچاوەکان



1769 بینین