ئایا ئاژەڵان ڕەنگەکان لە یەک جیا دەکەنەوە؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-02-28-23:14:00 - کۆدی بابەت: 2744
ئایا ئاژەڵان ڕەنگەکان لە یەک جیا دەکەنەوە؟

ناوه‌ڕۆك

ئایا ئاژەڵان ڕەنگەکان لە یەک جیا دەکەنەوە؟

ئێمە دەزانین گیانلەبەران دەتوانن وەکو ئێمە شتەکان ببینن، بەڵام ئایا دەتوانن وەکو مرۆڤ، ڕەنگەکان لە یەک جیا بکەنەوە؟
زانایان بۆ ئەوەی بگەنە وەڵامی ئەم پرسیارە، هەستان بە چەندین تاقیکردنەوە لە سەر زۆر لە گیانلەبەران وەکو پشیلە و سەگ و مەیمون و هەنگ و هیتریش.
گەیشتنە ئەوەی سەگ ناتوانێت ڕەنگەکان لە یەک جیابکاتەوە. چەندین خواردنی ڕەنگاوڕەنگیان لەبەردەم هەندێک سەگدا دانا. جیاوازی ڕەنگەکان، هیچ کاریگەرییەکی لەسەریان نەبوو. ئەمەش سەلماندی کە سەگ ناتوانێت ڕەنگەکان لە یەک جیا بکاتەوە.
ئەو تاقیکردنەوەیەش لەسەر پشیلە کرا، دەرکەوت کە تووشی کوێری ڕەنگەکان بوونە. مەیمون وەکو مرۆڤ لە گیانلەبەرە مەمکدارەکانە، بە تەنیا مەیمون دەتوانێت جیاوازی لە نێوان ڕەنگەکاندا بکات. بەڵام گیانلەبەرە مەمکدارەکانی تر هەموویان توشی کوێری ڕەنگەکان بوونە.
هەنگ هەموو ڕەنگەکان لێک جیا دەکاتەوە تەنها ڕەنگی سوور نەبێت. کە وەکو ڕەش دەیبینێت. لەسەر ئەو بنەمایەی جیاکردنەوەی ڕەنگەکان، دەبینین هەنگەکان لەسەر هەموو ڕەنگەکانی گوڵ دەنیشنەوە بۆ مژینی شیلە و کۆکردنەوەی هەنگوین. هەنگ دەتوانێت تیشکی سەرووی وەنەوشەیی ببینێت، کە تەنانەت ئێمەی مرۆڤیش ناتوانین بیبینین، بە مەبەستی تاقیکردنەوەی بینینی ڕەنگەکان، دوو کارتی یەکێک شین و یەکێک سوری پیشان درا.
هەندێک شیلە ڕژێنرایە سەر کارتە شینەکە و هیچ نەڕژێنرایە سەر کارتە سوورەکە. هەنگەکان لەسەر کارتە شینەکە کۆبوونەوە. ئەمجا کارتە شینەکە هیچ نەڕژێنرایە سەریا و لە شوێنێکی تر دانرا، دووبارە هەنگەکان لەسەری کۆبوونەوە.
ئەمەش دەیسەلمێنێت کە هەنگ ڕەنگە جیاوازەکان لە یەک جودا دەکاتەوە.
تەنانەت باڵندەکانیش دەتوانن ڕەنگەکان لە یەک جودا بکەنەوە. رەنگی باڵندە نێرەکان لە ڕەنگی بالندە مێیەکان جوانترن، لەبەر ئەوەیشە هەمیشە مێینەکان دەچن بۆ لای نێرەکان. تێبینی کراوە، کە باڵندەکان دەتوانن ڕەنگەکانی پەلکە زێڕینەش لە یەک جودا بکەنەوە.
ئاژەڵان بە شێوەیەکی گشتی پێویستیان بە جیاوازی کردنی ڕەنگەکان نییە. لەبەر ئەوەی زۆربەیان لە شەودا ڕآو دەکەن. بە شەویش هیچ ڕەنگێک نابینرێت، بەلام هێزی بۆنکردنیان هێندە بەهێزە، کە تەنانەت کوێری ڕەنگەکان نابێتە ڕێگر لە بەردەمیاندا.


سەرچاوەکان



810 بینین