سەرتاشە سەرەتاییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-02-23:23:00 - کۆدی بابەت: 2850
سەرتاشە سەرەتاییەکان

ناوه‌ڕۆك

سەرتاشە سەرەتاییەکان

لە سەردەمی زۆر کۆندا سەرتاش هەر هەبووە، بە جۆرێک کە نازانرێت سەرتاشە سەرەتاییەکان کێ بوونە.
پاشماوەی نووسینەکان لەسەر سەرتاشان لە مێژوودا دەگەڕێتەوە بۆ میسرییە کۆنەکان. دوای ئەوە سەرتاشخانە لە یۆنان و ڕۆمای کۆندا بوو بە باشترین جێگە بۆ گفت و گۆ کردن لەسەر بارودۆخی ڕۆژ.
سەرتاش جلێکی بە هەردوو ڕەنگی سور و سپی لەبەر کردووە، ئەمەش پەیوەندی بەو ئیشەوە هەبووە کە سەرتاش لەو ڕۆژەدا کردوویەتی.
چونکە سەرتاشەکان نەشتەرگەرییان کردووە و کەڵەشاخیان بۆ نەخۆشەکان گرتووە و هەروەها برین پێچی و هەندێکیشیان دانی هەڵکێشاوە.
لە ساڵی ١٤٦٢ دا سەرتاشانی بەریتانیا، یەکەمین سەندیکای خۆیانیان دامەزران لە ساڵی ١٥٤٠ دا، سەندیکاکەیان لەگەڵ سەندیکای برین پێچاندا کردە یەک. بەڵام دوای ئەوە پادشای بەریتانیا قەدەغەی کرد سەرتاشان خەریکی برین پێچی بن.
لە دوو سەد ساڵی دوای ئەوەدا پیشەی سەرتاشینیان لە برین پێچی جیا کردەوە و پیشەی ئەمان تەنیا بووە قژ بڕین.
ووشەی (Barber) ی ئینگلیزی لە وشەی (Barbra)ی لاتینییەوە وەرگیراوە کە مانای ڕیش یان چەناگە دەدات. ئەشێت ئەو کاتە ڕیش تاشین لە سەرتاشین گرنگتر بووبێت.


سەرچاوەکان



479 بینین