چۆن سابون جلەکانمان پاک دەکاتەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-08-01:34:00 - کۆدی بابەت: 3055
چۆن سابون جلەکانمان پاک دەکاتەوە؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن سابون جلەکانمان پاک دەکاتەوە؟

سابون یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەو مەوادانەی کە لە پاک کردنەوەدا بەکاری دەهێنین. خۆ شتن و جل و بەرگ شتن و زۆر شتی تر. ئەمڕۆ لە یەک مەوادی پاکژكەرەوە زیاتر لە کرداری پاکژکردنەوەدا بەکار دەهێنرێت.

چۆن سابوون پیسی لادەبات؟

سابوون لە بنەڕەتدا خوێیەکی ترشی چەورە. دەتوانین بە کوڵاندن چەوریی و ڕۆن لەگەڵ ماددەیەکی تفتدا دەستمان بکەوێت. کاتێک چەورییەکە کارلێک دەکات لەگەڵ تێکەڵەی (صودای کاوی)یەدا لە ئەنجامی ئەو کارلێکە کیمیاوییە دا سابون و گلیسرین بەرهەم دێن. ئەمجا سابون و گلیسرینەکەش لە یەکتر جوودا دەکەینەوە.
کوتێک سابوونەکە دەخەینە سەر جل و بەرگێکی چڵکن گەردیلەکانی شیتەڵ دەبن و ئایۆناتی ترشی چەوری و ئایۆناتی سۆدیۆم. ئاویش ئایۆناتە ترشییە چەورییەکە ڕاو دەنێت و دەچێت بۆ لای گەردیلەکانی پیسی چەوری.
ئایۆناتەکان دەور دەدەن لە هەموو گەردیلەیەک لە گەردیلەکانی چەوری و لەسەر ڕووی جلە پیسەکە لایدەبەن، ئاویش لەگەڵ خۆیدا ئەو گەردیلانە هەڵدەگرێت و بەو جۆرە جلەکە پاک دەبێتەوە. بەڵام لێکخشاندن و ڕآوەشاندن و شاردن کارگە لێکین یارمەتی جوڵانەوەی پیسییەکە دەدەن بۆ ئەوەی بکەونە سەر ئاوەکە.
کۆمپانیاکانی دروست کردنی سابوون، بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدان باشترین و تازەترین جۆری سابوون بۆ کڕیارەکانیان بەرهەم بێنن. ئەمڕۆ شامپۆ و تایتیش لە پاک کردنەوەدا بەکار دەهێنرێت.


سەرچاوەکان



524 بینین