جۆرەکانی سووتەمەنی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-08-12:22:00 - کۆدی بابەت: 3067
جۆرەکانی سووتەمەنی

ناوه‌ڕۆك

جۆرەکانی سووتەمەنی

سووتەمەنی ماددەیەکە لە کاتی سوتاندندا گەرما و ڕووناکی دەبەخشێت. وزەی گەرمای سوتەمەنیش دەگۆڕێت بۆ وزەی میکانیکی کە لە بەگەڕ خستنی شەمەندەفەر و ئۆتۆمبێل و مووشەک و هیتردا سوودی لێدەبینریت، هەروەها لە خودی وزەی گەرماش بۆ گەرم کردنی ئاو بۆ بەڕێوەبردنی کارگە لە وزە گەرمییەکان سوود دەبینرێت.

جۆرەكانی سوتەمەنی

سووتەمەنی جۆری زۆرە، دەتوانین دابەشی بکەین بەسەر سێ گروپ دا:

  1. وشک
  2. شل
  3. گاز

لە سووتەمەنییە وشکەکان وەکو خەڵوز و خەڵوزی کوک و هیتریش، هەزاران ساڵە دار وەکو سوتەمەنی بەکارهێنراوە، بگرە یەکەمین سوتەمەنیش بووە کە مرۆڤ بەکاری هێناوە. پرافین (مۆمی کانزایی) و پیوی ئاژەڵ دوو جۆری تری سوتەمەنی ڕەق بوو کە بە شێوەیەکی سەرەکی بەکارهێنراون، بەڵام خەڵووز تاکو ئێستاش گرنگترین جۆری سووتەمەنی وشکە و زۆرترین بەکارهێنانیشی هەیە.
زۆربەی سوتەمەنییە شلەکان لە پتڕۆڵەوە دەست دەخرێن. دەشێت هەندێک جۆری سوتەمەنی شلیش لە خەڵووزەوە دەست بخرێت، بەنزین لە ئۆتۆمبێلدا بەکار دەهێنرێت بەڵام ئەو بەنزۆڵەی کە لە خەڵووز دەردەهێنرێت، لەو بزوێنەرانەدا بەکار دەهێنرێن کە ناوخۆیی دەسووتێن. لە هەندێک وڵاتیشدا ئالکوڵ وەکو سوتەمەنی شل بەکار دەهێنن. بەڵام لە کۆندا ئەو ڕۆنانەیان وەکو سوتەمەنی بەکارهێناوە کە لە ڕووەک و پیسی ئاژەڵان دەریان هێناوە بەڵام گرنگترین جۆری سووتەمەنی گازی سروشتی و گازی خەڵووز و گازی ئاوییە.
گازی سروشتی لە ئەنباری زۆر گەورەی ژێر زەویدا هەیە، گازی خەڵووزیش تێکەڵەیەکە لە گازات. کە دەگۆڕێت و خەڵووزی کوکی لێ دەردەهێنرێت کە سووتەمەنییەکی گشتییە بۆ ماڵان و کارگەکان. بەڵام گازی ئاوی تێکەڵەیەکە لە هایدرۆجین و یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن. بە ناردنی هەڵمی ئاو بەسەر خەڵووزی کوکە گەرم کراوەکەدا دەستمان دەکەوێت. گازی ئاویش لە پیشەسازیدا بەکار دەهێنرێت.
گازی بۆتانیش سەرچاوەیەکی گرنگی سووتەمەنییە. سووتەمەنی گازی بە هەموو جۆرەکانییەوە زۆر پاکن، چونکە لە کاتی سووتاندا خۆڵەمێش و دوکەڵ لە شوێنی خۆیان بەجێ ناهێڵن. لەم سەدەمەدا زانایان بە دوای سەرچاوەی تازەی سووتەمەنیدا دەگەڕێن، ئێستا یۆرانیۆم بەکار دەهێنرێت بۆ بەرهەم هێنانی وزەی ئەتۆمی، وەکو چۆن وزەی خۆر بۆ مەبەستی جیا جیا بەکاردەهێنرێت. هەروەها هەوڵ دەدرێت بۆ پێش خستنی بەرهەم هێنانی وزە لە سەرچاوە سروشتییەکانی ترەوە.


سەرچاوەکان



801 بینین