دادگای دادی نێوەدوڵەتی

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-12-11:30:00 - کۆدی بابەت: 3126
دادگای دادی نێوەدوڵەتی

ناوه‌ڕۆك

دادگای دادی نێوەدوڵەتی

دادگای دادی نێودەوڵەتی، دەسەڵاتی قەزایی سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکانە. کە لە دوای جەنگی جیهانی دووەم دامەزراوە. بارەگای سەرەکی ئەم دادگایە لە شاری لاهای هۆڵەندایە. بەڵام دەتوانێت لە هەر شوێنێکی تری دونیادا دانیشتنی خۆی بکات. یەکەم کۆبوونەوەشی لە شاری لاهایدا بوو لە نیسانی ١٩٤٦ دا.
دادگای نێودەوڵەتی کار دەکات بۆ چارەسەر کردنی کێشەی نێوان وڵاتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەم دادگایە لە پانزە قازی پێک هاتووە، بەپێی دەستوور هیچ وڵاتێک مافی نییە لە یەک قازی زیاتری لەو دادگایەدا هەبێت. قازیەکان کۆمەڵەی گشتی و ئەنجومەنی ئاسایش هەڵدەبژێرن، بۆ ماوەی نۆ ساڵ و بۆشیان هەیە جارێکی تر خۆیان کاندید کەنەوە. ئەو قازیانەن نوێنەرایەتی هەموو کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەن. زمانی ڕەسمی دادگا هەموو زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسییە و هەر لایەنێک دەتوانێت هەر کام لەم دوو زمانە بەکاربهێنێت لە کاتی دادگایی و قسەکردندا. دەستەی ئەم دادگایە زۆر سەربەخۆن و خۆیان سەرۆک و جێگرەکەی هەڵدەبژێرن. لەگەڵ تۆمارکەر (المسجل)  و بەرپرسان و نوسەراندا. مەرجە سەرۆکی داگا و تۆمارکەر لە لاهای نیشتەجێ بن.


سەرچاوەکان



1891 بینین