ڕووەکە لوولەییە تۆودارەکان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-13-00:14:00 - کۆدی بابەت: 3167
ڕووەکە لوولەییە تۆودارەکان

ناوه‌ڕۆك

ڕووەکە لوولەییە تۆودارەکان

زۆربوونە بەشی جوڵاو لە ڕووەکە تۆودارەکاندا تۆوە فرە خانەکانن، کاتێک بار گونجاو بێت بۆ گەشە کردن، تۆوەکان چەکەرە دەکەن Germination واتە کۆرپەلە دەست بە گەشەکردن دەکات تا دەبێتە ڕووەکێکی بچووک کە پێی دەڵێن نەمام Seeding، دوو جۆری سەرەکی لە ڕووەکە لوولەییە تۆودارەکان هەن، ئەوانیش تۆوەڕووتەکان و تۆوەداپۆشراوەکانن. تۆو ڕووتەکان تۆوی ئاسایی بەرهەم دێنن، کە لە ناو بەردا نین بیانپارێزێت، وە زۆربەی تۆوڕووتەکان ڕووەکی هەمیشە سەوزن، تۆوەکانیان لە ناو قوچەکەکاندا Cones هەڵدەگرن. بەڵام تۆوداپۆشراوەکان تۆوەکانیان دروست دەکەن لە ناو بەردی پارێزردان پێیان دەڵێن ڕووەکە تۆوگوڵدارەکان، تۆو ڕووتەکان چوار بەش دەگرنەوە، باسی بەشی قوچەکدارەکان دەکەین.

بەشی قوچەکدارەکان

بەشی قوچەکدارەکان Coniferophyta کاژییەکان دەگرێتەوە، لەوانەش درەختی کاژ و سیدار و سوورەدار و عەرعەر، کە تۆوڕوووتن، قوچەکدارەکان سەرچآوەی زۆر گرنگن بۆ تەختە و کاغەز و تۆرپنتین Turpentine و (درەختی کریسمس)ـی ڕازاندنەوە.
لە زۆربەی کاژییەکاندا گەڵای دەرزیلەیی یان شێوە پولەگەیی هەن، ڕووەکی کاژ قووچەکەکانی مێیە و قووچەکەکانی نێرە بەیەکەوە هەڵدەگرێت، قووچەکەکانی نێرە بچووکن و دەنکە هەڵاڵەیان لێدەردەچێت و بە ناو قووچەکەکانی مێیەدا بڵاو دەبەنوە. ئەوان قەبارە گەورەترن و هێلکۆکەی نەپیتراویان تێدایە کە تییدا پیتێن ڕوودەدات.

بەشی ڕووکە گوڵدارەکان 

بەشی ڕووەکە گوڵدارەکان Anthophyta گەورەترین بەشی ڕووەکەکانە. ڕووەکەکانی تۆوداپۆشراون بەوە جیادەکرێتەوە کە گوڵ و بەریان هەیە. هێلکەدان Ovary مێیە بەشێکە لە گوڵ.
هێلکۆکەی تێدایە (یان هێلکۆکەکان)، تۆو داپۆشراوەکان بە شێوەی هەمەجۆر گەشەدەکەن نیشتنگە ژینگەییە جیاوازەکان داگیر دەکەن، هەندێکیان گیایین و هەندێکی دیکەیان لە دەوەنەکانن یان ڕووەکە خۆهەڵواسەن یان ئەو درەختانەن کە بە قەدی دارین جیادەکرێنەوە.

ڕووەکە یەک لەپەکان و ڕووەکە دوو لەپەکان

ڕووەکە گوڵدارەکان بۆ دوو کۆمەڵە دابەش دەکرێن، ئەوانیش یەک لەپەکان Monocots و دوو لەپەکانن Dicots.


سەرچاوەکان



1423 بینین