پزیشکی لە دۆڵی نیل

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-30-23:26:00 - کۆدی بابەت: 3950
پزیشکی لە دۆڵی نیل

ناوه‌ڕۆك

توێکاری و مۆمیاکردن لە دۆڵی نیل

میسرییەکان لە بواری پزیشکیدا لە پێشەوەی دانیشتوانی دۆڵی ڕافیدەین بوون، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەوان هەڵساون بە توێکاری، تەرمی مردوو و دەرهێنانی ڕیخۆڵەکانی هەناو و مۆمیاکردنی لاشەکە، ئەمەش یارمەتی ئەوەی داون کە شآرەزایی ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ و فەرمانەکانیان ببن و ئەو نەخۆشیانەشی کە تووشیان دەبێت، نەخۆشییەکانی گەدە و فەرمانی دڵ و دەمارەکانیان زانیوە و بۆیان دەرکەوتووە کە دڵ هێزی بزوێنەرە لە لەشدا، هەروەها فەرمانی مێشک و کاریگەری مێشک لەسەر دەمارەکانی لەش و پەیوەندی مێش پێیەوە و کاریگەری بەسەر فەرمانی ئەندامانی دیکەی لەشەوە زانیوە. بەردیەی (زەل) ئەیبرس دۆزرایەوە و ئێستا لە زانکۆی لایزک پارێزراوە و لە کۆمەڵێ ڕێنمایی پزیشکی پێکهاتووە، کە تێیدا باس لە حەب و بڕەکەی و چۆنیەتی بەکارهێنانی کراوە، هەوەها کۆمەڵەی مێژوویی لە نیویۆرک بەردیەکەی زەلی میسری پاراستووە کە باس لە بابەتی نەشتەرگەری دەکات و لەوانەش باس لە بابەتی لە گەچکردنی شکان دەکات.


سەرچاوەکان



840 بینین