خانووبەرەی خەڵکی دۆڵی نیل

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-30-12:24:00 - کۆدی بابەت: 3957
خانووبەرەی خەڵکی دۆڵی نیل

ناوه‌ڕۆك

خانووبەرە لە دۆڵی نیل چۆنبووە؟

میسر بە دەوڵەمەندترین وڵات دادەنرێ لە جیهان بەهۆی شوێنەوارەکانییەوە، ژینگە وشکەکەی و بەکارهێنانی بەرد یارمەتیدەر بوون لەسەر مانەوەی ئەو شوێنەوارانە، بیناسازی میسری بە چاکی لە بونیادی پەرستگا و ئەهرامەکان دەردەکەون، ئەو کەسەی سەردانی ناوچەی (دیر البحری و ئەقصر) دەکات لە صعیدی میسری، ئەو شوینەوارە بەرزانە دەبینێ، دیر البحری لە نزیک ئەو پەرستگایە بۆنیاد نراوە کە شاژنی میسری حتشبسوت بنیاتناوە، گەشتیار دەتوانێ پاشماوەی ستون و هەیوان و هۆڵەکان لەم پەرستگایە ببینێ و لە نزیک ئەویشەوە پەیکەری خوا مەزنەکان هەیە و لەوانە پەیکەری (رمسیسی دووەم) کە بەشداری کردووە لە دووبارە چاککردنەوەی دیر البحری. پەرستگای کەرنەک لە تیبە بە گەورەترین پەرستگا دادەنرێ کە دروستکراوە و ژمارەیەک لە پاشاکانی میسر بەشداریان لە دروستکردن و فراوانکردنیان کردووە، ستوونە مەزنەکەی پەرستگاکە کە تا ئێستاش ماوەتەوە هێمای مەزنی شآرستانییەتی میسر دەردەخات، لەسەر دیوارەکانی پەرستگای کرنک ئەو کارانەی کە فیرعەونی میسر کردوونی و ئەو پەیوەندییە سیاسیانەی کە لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا گرێی داون تێیدا تۆمار کراون، هەروەها پەیماننامەی میسر لەگەڵ حیپیەکانیش لەسەر دیوارەکە نووسراوەتەوە، پەرستگاکە خۆی لە خۆیدا مۆزەخانەیەکی سروشتییە.


سەرچاوەکان



922 بینین