گەردەلوولە خولگەییەکان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-07-18:20:00 - کۆدی بابەت: 4268
گەردەلوولە خولگەییەکان
زانیاری هەمەڕەنگی زانستەکانی زەوی

گەردەلوولی خولگەیی دەست پێدەکات وەک کۆمەڵە گەردەلوولێکی زۆر باراناوی کە ڕەشەبایەکی بەهێز و بروسکە هەورەگرەمەی لەگەڵدایە

گەردەلوولە خولگەییەکان چین؟

گەردەلوولی خولگەیی بریتییە لە سیستەمێکی هەوای خولگەیی گەورەی خولاوە، خێرایی بایەکەی لە ١٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا کەمتر نییە، یەکێکە لە بەهێزترین گەردەلوولەکانی جیهان و زۆر ناوی جیاجیای هەیە وەکو جۆنۆ و کاثرینا.

چۆن گەردەلوولی خولگەیی دروست دەبێت؟

گەردەلوولی خولگەیی دەست پێدەکات وەک کۆمەڵە گەردەلوولێکی زۆر باراناوی کە ڕەشەبایەکی بەهێز و بروسکە هەورەگرەمەی لەگەڵدایە، ئەو گەردەلوولە لەسەرەوەی ئاوی زەریاکانی ناوچە خولگەییەکاندا دەجوڵێ کە بە دوو ئاڕاستەی جیاواز بە یەک دەگەن و خولانەوەیان لە گێژەلووکە دەچێت، بە هۆی کاریگەری کۆریۆلیس (جۆرێکی بای جیهانی) ئەو گەردەلوولە لە نیوە گۆی باکوری زەویدا بە پێچەوانەی میللی کاتژمێرەوە دەخولێتەوە بەڵام لە نیوە گۆی باشووری زەویدا بە ئاڕاستەی میلی کاتژمێر دەخولێتەوە. وزەی گەردەلوولی خولگەیی لە چربوونەوەی هەڵمی ئاوەوە دێت واتە لە ئەنجامی بەرکەوتنی لەگەڵ ئاوە گەرمەکانی زەریادا وزەی دەست دەکەوێت، جگە لەمانەش کرداری بەهەڵمبوونی ئاوی زەریاکان دەبێتە هۆی زیادکردنی ڕێژەی شێ لەناو هەوا گەرمەکانی گەردەلوولەکەدا. لە کاتی بەرزبوونەوەی هەوا شێدار و گەرمە کەشدا هەڵمی ئاوەکە چڕ دەبێتەوە و بڕێکی زۆر وزە دەدات، گەردەلوولی خولگەیی بەردەوام دەبێت لە دروست بوونیدا و هەر گەورە دەبێت تا ئەو کاتەی هەر لە سەرەوەی سەرچاوە هەوا پڕ لە شێ و گەرمەکەیەوە دەبێ. بەڵام کاتێک گەردەلوولی خولگەیی دەگاتە سەر ئاوە ساردەکان یان سەر وشکانی ئەوا دەست بە نەمان دەکات و لەناو دەچێت، چونکە سەرچآوەی وزەکەی لە دەست داوە و جێی هێشتووە. بەشەکانی گەردەلوولی خولگەیی بریتییە لە چآو و دیواری چآو، چآو دەورەدراوە بە دیواری چاو کە بریتییە لە کۆمەڵێک هەوری کەڵەکەبووی باراناوی کە دەبێتە هۆی بارانێکی زۆر و بایەکی توندوتیژ کە خێراییەکی ٣٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدایە، دیواری چاو گەورەترین بەشە لە گەردەلوولی خولگەیی، چاو دەکەوێتە چەقی گەردەلوولی خولگەیی، ئەوەش کرۆکی هەوایەکی گەرم و لەسەرخۆیە، لەگەڵ پەستانێکی نزم و بایەکی هێواشدا، پشتێنە باراناویەکان دەکەونە پشتەوەی دیاری چاو کە دەبنە هۆی لێزمە باران و ڕەشەبای توند چونکە ئەو پشتێنە باراناوییە چوار دەوری چەقی گەردەلوولە خولگەییەکە دەگرێت.

زیانەکانی گەردەلوولی خولگەیی

لەوانەیە گەردەلوولە خولگەییەکان ببنە هۆی زەرەر و زیانێکی زۆری ماڵی و گیانی بەتایبەت لەو کاتەی لە نزیکەوە بەرەو وشکانی هەڵدەکات چونکە خێرایی  ڕەشەبای گەردەلوولی خولگەیی لە نێوان ١٢٠ و ١٥٠ کم/کاتژمێر و لەوانەشە بگاتە ٣٠٠ کم لە کاتژمێرێکدا کە دەتوانێت دار و درەخت و لە ڕەگ ڕیشەوە هەڵکەنێ و ئەستوونی کارەبا و تەلەفونیش بخات، تەنانەت ماڵ و باڵەخانە و کۆشکەکانی لێواری ئاوەکانیش وێران بکات. سەرەڕای ئەوەی ڕەشەبای بەهێزی ئەو گەردەلوولانە زیانیان زۆرە دەبنە هۆی کەوتنەوەی لافاوی ترسناکم بە هۆی لێزمە باران و شەپۆلی وێرانکەر، ئەو شەپۆلانە دەبنە هۆی پەیدابوونی دیاری ئاوی لەسەر زەریاکان و لەوانەشە بەرزییان بگاتە ١ مەتر هەتا ٨ مەتر و درێژیان لە نێوان ٦٥ کیلۆمەتر هەتا ١٦٠ کیلۆمەتر بێت، ئەو دیوارە ئاوییانە چەند کە لێوارەکان نزیک ببنەوە گەورەتر دەبن و قەبارەی ئەو شەپۆلانەی دیواری ئاوییەکەش بەندە لەسەر هێزی گەردەلوولە خولگەییەکە و ڕادەی پەستانی هەوای نزم.


سەرچاوەکان



1457 بینین