پێنج ماسک بۆ قژی لول و وشک

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-08-16:39:00 - کۆدی بابەت: 4285
پێنج ماسک بۆ قژی لول و وشک
پاراستن و گرنگیدان بە قژ

وشکبوونەوەی قژ هۆکارەکەی گوێ پێنەدانیەتی و چاودێری نەکردنیەتی، تۆ ڕۆژێک گرنگی بە دەستت نەدەیت پێستەکەی وشک و چرچ دەبێت

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ژیان لەگەڵ قژی بژدا یەکێکە لە ناخۆشترین حاڵەتەکان، بەتایبەت ئەگەر قژێکی لولت هەبێت زیاتر قورس و ئازاربەخشە، لەوانەشە زۆر هەوڵت دابێت کە لە میوانی و بۆنەکاندا قژە بژەکەت ساف و نەرم بکەیتەوە، بەڵام دوای دوو خولەک دووبارە قژەکە وەک خۆی لێ دێتەوە، لێرەدا هەوڵ دەدەین بە چەند ڕێگایەک ئەمە چارەسەر بکەین.

سوودەکانی ماسکی قژ بۆ قژی وشک و لول

وشکبوونەوەی قژ هۆکارەکەی گوێ پێنەدانیەتی و چاودێری نەکردنیەتی، تۆ ڕۆژێک گرنگی بە دەستت نەدەیت پێستەکەی وشک و چرچ دەبێت بەڵام چونکە هەمیشە لەبەرچاوت دایە هەمیشە کرێمی شێدارکەرەوەی بۆ بەکار دەهێنیت، بەڵام وا بیر دەکەیتەوە کە قژ پێویستی بە هیچ نییە، لە کاتێکدا کە سوود وەرگرتن لەم جۆرە ماسکانە زۆر گرنگە بۆ قژ.
وشکی و بژبوونەوە هۆکارەکەی گرنگی پێنەدانە، قژەکە هەمیشە هەست بە تینویەتی دەکات ئەگەر ئەم کارانە نەکەیت سەر تاڵی مووەکان لەناودەچێت، لە ئەنجامدا قژەکە وشک و بژ دەبێتەوە و قژەکە تووشی (مخۆرکە) دەبێت، کەواتە پێویستە گرنگی پێ بدەیت.

ماسکەکان

١- ماسکی ڕۆنی بادەم و هێلکە:

یەکێک لە دەرمانە باشەکان بۆ زبری قژ ئەم ماسکەیە.

چۆنیەتی بەکارهێنانی:

چارەکێک ڕۆنی بادەم لەگەڵ یەک هێلکەدا تێکەڵ بکە، ئەوەندە تێکی بدەن تاکوو کەف بکات و جوان تێکەڵ ببێت، دواتر بیدە لە سەرتاڵ و بنی قژەکە ئەگەر قژت زۆر پڕە دەبێت بەش بەشی بکەیت تا ماسکەکە بە هەموو لایەکی قژەکە بگات، دوای چل خولەک قژەکە بە ئاو بشۆ، دوای ئەمە قژت بشۆ بە شامپۆ بەڵام بە شامپۆی منداڵ، سێ ڕۆژ جارێک ئەم ماسکە بدە لە قژت پێش خۆشۆردن، ڕۆنی بادەم نەرمکەرەوەیەکی ئاسایی قژە، هێلکەش بە هۆی بوونی پڕۆتینی زۆر دەبێتە هۆی چارەسەری تاڵە زیان لێکەوتووەکان.

٢- ماسکی ڤیتامین E و ڕۆنی نارگیل:

ئەم ماسکەش زۆر گرنگە بۆ قژی وشک و لول، بەگوێرەی درێژی قژەکەت ڕۆنی نارگیل بەکاربهێنە و لەگەڵ یەک یان دوو دانە لە ڤیتامین E تێکەڵی بکە، ئەم ماددەیە جوان تێکەڵ بکە و دواتر بیدە لە بنی سەرت و قژت قژەکە بە ماسکەکەوە جوان مەساج بکە تا ماسکەکە بگاتە هەموو بەشەکانی بنی سەر تا سەر تاڵەکان، دوای چل خولەک قژەکە بشۆ.
ئەم ماسکە سێ ڕۆژ جارێک بەکاربهێنە، ڤیتامین E یاری دەکات لەگەڵ تاڵە ئازادەکاندا، و لە ئەنجامدا ناهێڵێت قژەکە زیانی بەرکەوێت، ڕۆنی نارگیلیش تایبەتمەندیەکی باشی نیشتنی هەیە کە دەگاتە بنی مووەکە و دەبێتە هۆی نەرمبوونەوەی قژی بژ.

٣- ماسکی ساسی مایۆنیز:

لەوانەیە پێت سەیر بێت کە ساسی مایۆنزیش یارمەتی قژی بژ دەدات.

چۆنیەتی دروستکردنی:

چارەکێکی قاپێک ساسی مایۆنیز لەگەڵ یەک لەسەر سێی ڕۆنی بادەمی تاڵ و یەک یا دوو دانە هێلکەدا تێکەڵ بکەن، ئەگەر قژت درێژە دوو هێلکەی دیکەی بۆ زیاد بکە، ئەوەندە تێکی بدە تا هەمووی جوان تێکەڵ ببێت.
ئەم ماسکە بۆ چارەسەری زبری قژێکی ڕەنگکراو وەک موعجیزە وایە، دواتر سەرت بە پلاستیکێک یان کڵاوێک داپۆشە، دوای چل خولەک قژت بشۆ، دوو جار لە هەفتەیەکدا ئەم ماسکە بەکاربهێنە.
ئەم ماسکە بەشێوەیەکی زۆر باش یارمەتی درەوشانەوە و بەهێزی قژەکە دەدات، هەروەها دەبێتە هۆی نەرمبوونەوە و شێداربوونی قژەکە.

٤- ماسکی مۆز:

یەک مۆز لەگەڵ دوو کەوچکی چا هەنگوین و یەک لەسەر سێی قاپێک ڕۆنی نارگیل یاخود ڕۆنی بادەم تێکەڵ بکە، ئەوەندە تێکەڵی بکە تا جوان تێکەڵ ببێت، ئەم ماسکە تا نیو کاتژمێر بدە لە قژت، دواتر بچۆ سەرت بە شامپۆ بشۆ.
هەفتەی یەک جار ئەم ماسکە بەکاربهێنە، چونکە مۆز و هەنگووین دەبنە هۆی نەرمبوونەوەی قژ، دوای شۆردنی قژەکە خێرا کاریگەری ماسکەکە دەردەکەوێت.

٥- ماسکی لیمۆ و هەنگووین:

لیمۆ ماددەیەکی پاککەرەوەیە و ئەگەر لەگەڵ هەنگووین تێکەڵ ببێت کاریگەریەکی نایابی دەبێت لەسەر قژەکە، بۆ چارەسەری قژی وشک و زیان لێکەوتوو.

چۆنیەتی دروستکردنی:

دوو کەوچکی چێشت ئاوی لیمۆ و دوو کەوچکی چێشت هەنگووین لەگەڵ یەک پەرداخ ئاودا تێکەڵ بکە، جوان جوان تێکەڵی بکە، بیدە لە قژت کاتێک کە تازت شۆردووتە و پاکە و جوان مەساجی پێبکە، بۆ ماوەی بیست خولەک ڕاوەستە و دواتر قژەکە بە ئاوی شلەتێن و شامپۆ بشۆ، لە هەفتەیەکدا دوو جار ئەم ماسکە بەکاربهێنە، تا کاریگەریەکەی ببینیت لەسەر قژی زبر و وشک.


سەرچاوەکان



1661 بینین