بستە

بستە

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-16-13:50:00 - کۆدی بابەت: 4556
بستە

ناوه‌ڕۆك

بەشی بەکارهاتوو

بەرەکەی

مێژوو و سەرچاوەکەی

شوێنی سەرەکی ئەمریکای باشوورە بەتایبەتی بەڕازیل و پیرۆ. ئەو جۆرە فستەقە بە بەردینی دۆزراوەتەوە لە شوێنە دێرینەکانی ئالانکا لە پیرۆ، هەر لەوێوە بەهۆی ئیسپانیەکان گەیشتۆتە ئەفریقا و بەناوی بەندەکان (عبید) کراوە. وشەی بەندەش لە بەندە ڕەشپێستەکانی ئەفریقا هاتووە کە وڵاتانی داگیرکەر کردبوونیان بە بەندەی خۆیان. لە دوایی ئەو ڕووەکە گەیشتە ئەندەنوسیا و چین و هیندستان و فلیپین و مەکسیک.

ئینگلیزەکان ناویان بە گوێزی زەوی ناو بردووە چونکە وەکو پەتاتە بەرەکەی لەژێ زەوییە.

لە باشووری ئەمریکا کاتێک بەندەکان کاریان دەکرد لە چنینی لۆکە، خۆراکی سەرەکییان ئەو فستەقە بوو، لە پاشان ئەو ڕووەکە گەیشتە بەشی باکور.

ئەو ڕووەکە بەکاردێت لە دروستکردنی هەوێنە پێوەنوساو (العدسە اللاصقە) و هەندێک لە پاککەرەوەکان و خۆراکی ئاژەڵ و هەندێک لە خۆراکی ئەوانەی دەچنە بۆشایی ئاسمان.

پێکهاتەکەی

یەک کوپ لە بستە لەم مادانە پێکهاتووە:

- ڕۆنی ڕووەکی ٤٧ گرام، پڕۆتین ٢٦.١ گرام.
- خوێی کانزاکان ٣٩٣ گرام.
- کانزای فۆسفۆر و ئاسن و یۆد و کالیسیۆم و سۆدیۆمی تێدایە.

بەکارهێنانی پزیشکی

١- بۆ ئەوەی کاریگەری هەندێک دەرمان لە لەش زیاتر بمێنێ وەک (پەنسلین و ئەدریناڵین).
٢- بوونی ڤیتامین و کانزای باش تیایدا هاوکارە بۆ زیادکردنی چالاکی بۆریەکان و خوێن و بەرگری لە نیشتنی کۆلیسترۆڵ دەکات لەناو بۆریەکان.
٣- بەهێزکردنی ماسولە و دەمارەکان و کرێمەکەی بۆ ماسولکەی خاو و ئیفلیج بەکاردێت.
٤- خوێنبەربوون ڕادەگرێت.
٥- چەوری باش زیاد دەکات، چەوری خراپیش کەم دەکاتەوە لە خوێن.
٦- شەکر کەم دەکاتەوە لە خوێن.
٧- بەهۆی بوونی پڕۆتین و فۆسفۆر بۆ بیرتیژی و هۆشمەندی باشە.
٨- وزە دەبەخشێت بە لەش چونکە پڕۆتینی زۆری تێدایە.
٩- بۆ شێرپەنجەی ماسولکە بەسوودە.


سەرچاوەکان

110 بینین