سوودەکانی خۆڵبارین

له‌لایه‌ن: - سایە مصطفی عبدالقادر - به‌روار: 2021-05-03-23:46:00 - کۆدی بابەت: 5137
سوودەکانی خۆڵبارین
زانیاری هەمەڕەنگی زانستەکانی زەوی

سوودە‌كانی خۆڵبارین ، با ، تۆز ، ئینسکلۆپیدیای زانیاری ، سوودە‌كانی تۆز

ناوه‌ڕۆك

با 

با بە‌ یە‌كێك لە‌ دیاردە‌ كە‌شوھە‌واییە‌ سە‌رە‌كییە‌كان دادە‌نرێت كە‌ لە‌سە‌ر ڕووی زە‌ویدا ڕوودە‌دات، و جوڵە‌ی ھە‌وایە‌ لە‌ ناوچە‌ پە‌ستان بە‌رزە‌كانە‌وە‌ بۆ ناوچە‌ پە‌ستان نزمە‌كان.

لە‌ ڕاستیدا دیاردە‌ی با ڕوودە‌دات بە‌ھۆی ئە‌وە‌ی كە‌ خۆر بە‌ شێوە‌یوكی نا ڕێك زە‌وی گە‌رم دە‌كات، ئە‌مە‌ش دە‌بێتە‌ ھۆی بە‌رزبوونە‌وە‌ی ھە‌وای گە‌رم و ھە‌ڵكردنی ھە‌وای سارد بۆ پڕكردنە‌وە‌ی بە‌تاڵی.

با لە‌ كۆنە‌وە‌ لە‌ زۆر ڕووە‌وە‌ بە‌كارھاتووە‌ كە‌ گرنگترینیان بە‌رھە‌مھێنانی وزە‌یە‌ لە‌لایە‌ن تۆرباینە‌كانی با كە‌ «٢٥٪‏» وزە‌ی ساڵانە‌ی جیھان دابین دە‌كات، جگە‌ لە‌ سوود وە‌رگرتن لە‌ با بۆ جوڵە‌ی ئە‌و ئاشە‌ ھە‌وایانە‌ی كە‌ دە‌نك دە‌ھاڕن و ئاو پە‌مپ دە‌كە‌ن، زانایان بە‌ شێوە‌یە‌كی فراوانتر لە‌ بارە‌ی سوودە‌كانی با دە‌خوێنن، لە‌ لایە‌كی ترە‌وە‌ بایە‌كان چە‌ندین تۆزی بچووك ھە‌ڵدە‌گرن لە‌ كاتی ھە‌ڵردنیاندا و لە‌ شوێنێكە‌وە‌ بۆ شوێنێكی تر دە‌یگوازنە‌وە‌، وە‌ ئە‌م بە‌شانە‌ پێیان ئە‌وترێ تۆز.

تۆز

تۆز كۆمە‌ڵێك گە‌ردیلە‌ میكرۆسكۆبیە‌، دە‌توانرێت بە‌ چاو ببینرێت ئە‌گە‌ر پێكە‌وە‌ كۆببنە‌وە‌، ھە‌روە‌ھا زۆر سوكن لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ دە‌توانن لە‌گە‌ڵ ھە‌ڵكردنی با بگوێزرێنە‌وە‌، ھە‌روە‌ھا تۆز دە‌توانێت لە‌ (ھە‌ڵاڵە‌، بە‌كتریا، دوكە‌ڵ، خۆڵە‌مێش، لم، هتد) چە‌ندین تە‌نۆكە‌ی بچوكی تر پێك بێت.

ھە‌روە‌ھا ڕە‌نگە‌ تە‌نۆكە‌كانی خۆڵ بارین لە‌ گە‌ردە‌لوولە‌ توندە‌كان كۆببنە‌وە‌ كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی دیاردی خۆڵ بارین كە‌ لە‌ زۆربە‌ی ناوچە‌ جوگرافییە‌ وشك و كراوە‌كان ڕوودە‌دات، وە‌ خۆڵبارین خۆڵی لمی لە‌گە‌ڵ خۆیان ھە‌ڵدە‌گرن، كە‌ دە‌بنە‌ ھۆی دروستبوونی كێشە‌ لە‌ ھە‌ناسە‌ دان و بینین، لە‌ ساڵی (١٩٨٣)ز خۆڵبارینێك لە‌ بوە‌ھۆی زیانێكی زۆر لە‌ ئوستورالیا، كە‌ چە‌ندین ساڵی خایاند بۆ چاككردنە‌وە‌ی.

سوودە‌كانی تۆز

سە‌رە‌ڕای ئە‌و زیانە‌ زۆرانە‌ی كە‌ بە‌ ھۆی خۆڵە‌وە‌ ڕوودە‌دات وە‌ك ھە‌ستیاری و نە‌خۆشیە‌كانی ھە‌ناسە‌دان، بە‌ڵام زاناین توانیویانە‌ سوودە‌كانی تۆز بدۆزنە‌وە‌ و بە‌ چە‌ندین ڕێگە‌ سوودی لێ وە‌ربگرن، گرنگترینیان بە‌ خۆڵی ڕێگا ناو دە‌برێت، كە‌ لە‌ ڕێگە‌ی چارە‌سە‌ری كیمیاییە‌وە‌ خۆڵ دروست دە‌كرێت و تێكە‌ڵ كردنی لە‌گە‌ڵ چە‌ندین جۆر بە‌رد و كانزا لە‌كاتی پۆلێن كردن و بە‌كارھێنانی لە‌ قیرتاو كردنی ڕێگاكان، ھە‌روە‌ھا جووڵە‌ی ئۆتۆمبێل لە‌سە‌ر ڕێگاكان بە‌شداری دە‌كات لە‌ زیادكردنی ڕە‌قی ڕێگاكان لە‌ ڕێی جێگیر كردنی زیاتری تۆزی ھە‌وا لە‌ ڕێگاكاندا، لە‌گە‌ڵ سوودی دیكە‌ی خۆڵ كە‌ ئە‌ویش گواستنە‌وە‌ی دە‌نكە‌ ھە‌ڵاڵە‌ یان ھە‌ڵاڵە‌ لە‌ نێوان ڕووە‌كە‌كان، كە‌ بە‌شداری دە‌كات لە‌ پرۆسە‌ی پە‌رە‌سە‌ندی ڕووە‌كە‌كان، بە‌ڵام لە‌ لایە‌كی ترە‌وە‌ گرنگە‌ كە‌ ماڵە‌كان لە‌ تۆز پاك بكرێتە‌وە‌، ھە‌روە‌ھا خۆڵی ناو ماڵ دە‌بێتە‌ھۆی گواستنە‌وە‌ی ھێلكە‌ی مێروو كە‌ پێی دە‌وترێت میتی خۆڵ كە‌ دە‌بێتە‌ ھۆی ھە‌ستیاری توندی كۆئە‌نادمی ھە‌ناسە‌، ھە‌روە‌ھا لە‌سە‌ر كە‌لوپە‌لی ناوماڵ و فە‌رش كۆدە‌بێتە‌وە‌ وە‌ دە‌گوێزرێتە‌وە‌ لە‌كاتی ھە‌ر جوڵە‌یە‌كی كە‌م لە‌ناو ماڵە‌كە‌دا وە‌ك ڕۆیشتن لە‌سە‌ر فە‌رش و گوستنە‌وە‌ لە‌ نێوان ژوورە‌كاندا، ھە‌روە‌ھا پێشنیار دە‌كرێت كە‌ كە‌لوپە‌لی دار و چە‌رم زیاتر لە‌ كە‌لوپە‌لی قوماش بە‌كاربھێنرێت چوونكە‌ كە‌متر تۆز لە‌خۆ دە‌گرن.


سەرچاوەکان



2324 بینین