پەموو

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-05-17-23:41:00 - کۆدی بابەت: 5384
پەموو

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی پەموو

پەمۆ گیایەکی ماڵی کراوە و بە دەست دەچێنرێت بەرزیەکەی (٦٠-١٠٠)سم دەبێت و گەڵای شێوە دڵی نووک تیژ و سەوزی مەیلە و پەمەییە، چەندان لق و چڵ دەردەکات لەهەر لقێکی چەندان خونچە بە ڕەنگی سووری نزیک پەمەیی و سپی دەردەکات دوای ماوەیەک دەبێتە قۆزاخەیەک بە ئەندازەی هێلکە لەناو ئەو قۆزاخەدا لۆکە هەیە لە پێگەشت قۆزاخەکە دەم دەکاتەوە و لۆکەکە دێتە دەرەوە و ئیتر ئەو لۆکە دەچننەوە و ناوکێکی چەور لەناویدایە و بەمەکینەی تایبەتی دەنکەکان جیادەکەنەوە و ئەو لۆکەیە بۆ کاری پزیشکی و بۆ جل و بەرگ بەتایبەت جلی ژێرەوە وە بۆ قوماش و پەتوو و دۆشەک و چەندان سوودی تری لێ وەردەگیرێت گوڵ و ناوکەکەی بۆ دەرمانە لەگەڵ توێکڵی ڕەگەکەی و گەڵاکەشی.

سوودەکانی پەموو

  • گوڵی پەموو دەم دەکرێت ڕۆژانە (٧٥)گرام بخورێتەوە بۆ وەسواسی و ناڕەحەتی فکر و مێسک بەسوودە.
  • توێکڵی ڕەگەکەی دەم بکرێت و ڕۆژی (٣) فنجان بخورێتەوە سووڕی مانگانەی ژنان پێش دەخات.
  • بۆ چارەسەری خروو و گوڵ و گەڵای دەم دەکرێت و پێی چەور دەکرێت.
  • خواردنی ناوکی دەنکە لۆکە سپێرمی پیاو زیاد دەکات و بۆ نەزۆکی باشە.
  • ئارەزووی سێکسی دەجوڵێنێت کە تا (٧٥) ڕۆژ ڕۆژی (٢٥)گرام بخوات.
  • سنگ نەرم دەکات و بۆ کۆکە بەسوودە و شیری دایک زیاد دەکات.
  • ئاوی ڕەگەکەی خوێنی دوای منداڵبوونی ئافرەت ڕادەگرێت.


سەرچاوەکان



1622 بینین