خوێنبەربوونی چاو

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-07-29-16:32:00 - کۆدی بابەت: 6092
خوێنبەربوونی چاو

ناوه‌ڕۆك

خوێنبەربوونی چاو چییە؟

خوێنبەربوونی چاو ڕوودەدات کاتێک یەکێک لە لوولە خوێنە ناسکەکانی ناو چاو کە لە ڕووکەشی چاودا دەردەکەوێت تێکدەشکێت، بە جۆرێک کە چاو ناتوانێک خێرا خوێنەکە هەڵمژێتەوە کە وادەکات لەسەر ڕووی چاو کۆببێتەوە و بە شێوەی پەڵەیەکی سوور دەربکەوێت، هەروەها جێی ئاماژەیە کە دەکرێت هەست بە کۆبوونەوەی خوین لە چاودا نەکرێت هەتا سەیری ئاوێنە نەکرێت یان تێبینی هەبوونی خوێن نەکرێت، بە زۆریش خوێنبەربوونەکان نابنە هۆی زیانگەیاندن بە چاو، هەروەها دەکرێت چەند هۆکارێکی سادە ببنە هۆی خوێنبەربوونی چاو وەکوو پژمە بە نموونە، هەروەها پێویست بە چارەسەرکردنی ناکات چونکە ئەگەری زیانگەیاندنی بە چاو نییە، هەروەها جێی بیرهێنانەوەیە کە خوینبەربوونی چاو پەیوەندی بە گۆڕانی بینایی و ئازاری چاو و دەردراوەکانی چاوەوە نییە. 

هۆکارەکانی خوینبەربوونی چاو

زۆرجار قورسە هۆکاری خوێنبەربوونی بە تەواوەتی دەستنیشان بکرێت، تەنانەت تێبینیکردنی کاتی ڕوودانی خوینبەربوونەکەش قورسە، لەگەڵ ئەوەی هۆکارەکان نەزانراون بەڵام هەندێک شت ڕۆڵیان هەیە لە تێکشکانی لوولە خوێنە ناسکەکانی چاو وەکوو: پژمە و کۆکە و لووت بەتاڵکردنەوە، فشار و هەڵگرتنی شتی قورس، هەروەها بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، لە هۆکارەکانی خوینبەربوونت چاویش بریتین لە: 

  • دانانی هاوێنەی لکاو.
  • هەستیاری بەرامبەر ماددەیەکی دیاریکراو. 
  • خوراندنی چاو بە شێوەیەکی توند.
  • بەرکەوتنێک بە چاو یان ناوچەی دەوروبەری چاو.
  • پێکرانی چاو. 
  • توشبوونی چاو بە هەوکردن.
  • توشبوونی لوولەکانی خوێن بە هەندێک تێکچوون.
  • پەیدابوونی خوێنبەربوون لە ئەنجامی نەشتەرگەری چاو. 
  • شێرپەنجەی تۆڕەی چاو.
  • وەرگرتنی دەرمانێک کە ئەگەری خوێنبەربوونی چاو زیاد دەکات، وەکوو ڕوونکەرەوەکانی خوێن، وەکوو وارفارین و ئەسپرین و هێپارین. 

چارەسەری خوێنبەربوونی چاو

زۆرجار چارەسەری خوێنبەربوونی چاو ناکرێت، چونکە فرمێسکی  دەستکرد لە دەرمانخانەکاندا بوونیان هەیە بەبێ پێویستی ڕەچەتەی پزیشک، کە دەخرێتە چاوەوە بۆ کەمکردنەوەی گیرانی چاو، گەر ئەوە هۆکاری خوێنبەربوونەکە بێت، هیچ پێویستییەکیش نییە بۆ داپۆشینی چاو، لەوانەش کە دەبێت ڕەچاو بکرێن لەکاتی چارەسوری خوێنبەربوونی چاودا بریتین لە: 

- پێویستە خۆ بەدووربگرێت لە بەکارهێنانی ڕوونکەرەوەکانی خوێن کە ئەگەری زیادبوونی خوێنبەربوون زیاد دەکەن، ئەگەر هاتوو کەسەکە بە بەردەوامی بەکاریدەهێنا بە ڕێنمایی پزیشک ئەوە پێویستە ئاگادار بکرێتەوە پێش وەستاندنی، بەهۆی ئەو سوودانەی هەیەتی بۆ ڕێگری لە خوێن مەیین و جەڵتە لای ئەو کەسانەی مەترسی توشبوونیان بە مەیینی خوێن هەیە، کە ئەمەش وادەکات وازهێنان لە ڕوونکەرەوەکانی خوێن دەگمەن بێت.

- پێویستە سەردانی پزیشکی چاوی تایبەتمەند بکرێت لە ئەگەری توشبوونی چاو بە بەرکەوتنێک، چونکە تاکە کەسە کە توانای دەستنیشانکردنی ریکاری پێویستی هەیە.

- پێویستە سەردانی پزیشکی تایبەتمەند بکرێت لە ئەگەری توشبوونی چاو بە هەوکردن، بۆ بەکارهێنانی دژە زیندەیی و مەرهەمی گونجاو بۆ چارەسەری هەوکردن.

- چاکبوونەوە لە خوینبەربوونی چاو لە نێوان هەفتەیەک بۆ دوو هەفتەدا دەبێت، کە ڕەنگەکەی دەگۆڕێت لە سوورەوە بۆ زەرد. 

- دەکرێت پەنا ببرێتە بەر نەشتەرگەری بۆ نمونە لیزەر بۆ نموونە بۆ چارەسەری ئەو لوولە خوێنانەی بەردەوام توشی خوێنبەربوون دەبن.


سەرچاوەکان



1325 بینین