کۆنیشانەی تێرنەر 

له‌لایه‌ن: - ئەنەس جومعە - به‌روار: 2021-08-07-21:38:00 - کۆدی بابەت: 6211
کۆنیشانەی تێرنەر 

ناوه‌ڕۆك

نەخۆشی کۆنیشانەی تێرنەر 

ئەم حاڵەتە دەرئەنجامی کێشەیەکی کڕۆمۆسۆمە کە کاریگەرییەکەی قەتیس دەبێت لەسەر ڕەگەزی مێ وەکوو دەرەنجامی لەدەستدانی تەواوەتی یان بەشەکی کڕۆمۆسۆمی دووەمی X، دەکرێت دەستنیشانی نەخۆشی تێرنەر بکرێت پاش ماوەیەکی کورت لە لەدایکبوون یان لە تەمەنێکی کەمی منداڵیدا، بەڵام وێڕای ئەوەش هەندێک حاڵەت هەن تەنها لە قۆناغی پێگەیشتندا دەستنیشان دەکرێن، حاڵەتەکە بە نابۆماوەیی دادەنرێت چونکە پێکرانەکە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ڕوودەدات، کۆنیشانەی تێرنەر بووە جیا دەکرێتەوە کە جیاوازە و دەگۆڕێت لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر ئەمەش وادەکات کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی و کێشەی گەشە سەرهەڵبدات، هەروەها کاریگەری دەخاتە سەر کۆئەندامەکانی لەش، هەروەها نیشانە باوەکانی شکستهێنانی هێلکەدانان زوو دەگرێتەوە کە هۆکارە بۆ نەگەیشتن بە تەمەنی پێگەیشتن و زۆربەی ئەو ئافرەتانەی توشی ئەم حاڵەتە بوون نەزۆکن

نیشانەکانی کۆنیشانەی تێرنەر 

نیشانەکانی تێرنەر لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە، بە جۆرێک کە هەندێک کچ کۆمەڵێک نیشانەی کەم سادە دەردەخەن کە دواتر بە تێپەڕینی کات پەرەدەسەنن، هەروەها هەندێکی تر بەدەست کەمی گەشەوە دەناڵێنن و هەندێک لە نیشانەکان ڕوون وەکوو کێشەکانی دڵ، لە هەندێک حاڵەتیشدا نیشانەی زوو دەرناکەون بۆ نەخۆشی تێرنەر و نیشانەکان دەگۆڕێن بە گۆڕانی قۆناغی نەخۆشییەکە لەکاتی دەستنیشانکردنیدا  و بەم جۆرەی خوارەوە دەبێت: 

نیشانەکانی بەر لە لەدایکبوون

تێکچوونە کڕۆمۆسۆمییەکان دەستنیشان دەکرێن لەلای کۆرپەلەکە لەکاتی گومانکردن لە توشبوون بە کۆنیشانەی تێرنەر، لە ڕێگای پشکنینی ناوکەترشی بەتاڵ لە خانە و ئەویش بە بەکارهێنانی نموونەیەکی خوێنی دایکەکە یان لە ڕێگەی شەپۆلی سەروو بیستنەوە بەر لە لەدایکبوون، کە ڕەنگە بەم شێوەیە دەربکەوێت: 

- هەڵاوسان، کە ئاماژەیە بۆ کۆبوونەوەی نائاسایی شلەکان بەتایبەت لە بەشی دواوەی مل.

- تێکچوونەکانی دڵ و گورچیلەکان.

نیشانەکانی پاش لەدایکبوون

دەکرێت نیشانەکانی تێرنەر پاش لەدایکبوون و لە قۆناغی شیرەخۆرەییدا دەربکەوێت، لە شێوەی تێکچوونی جەستەیی کە لە ڕووکەشی جەستەدا دەردەکەوێت، وێڕای نیشانە ناوەکییەکان کە لە ئەندامەکانی ناوەوەدا دەردەکەوێت، وەکوو:
- ملی پان.

- گوێی نزم.

- سنگی پان کە گۆی مەمکەکان لێکەوە دوورن.

- تەسکی و بەرزبوونەوەی سەقفی دەم لەگەڵ کورتبوونەوە و تەسکبوونەوەی شەویلگەی خواروو.

- توانای گرژکردنی قۆڵەکان بەرەو دەرەوە بەرەو ئانیشکەکان.

- نینۆکی دەستەکان تەسک و بەرەو سەرەوە سوڕاون.

- لەکاتی لەدایکبووندا تێبینی ئاوسانی دەست و پێیەکان دەکرێت.

- باڵایان لە کاتی لەدایکبووندا لە ئاستی ناوەند کەمترە.

- خاوی گەشە.

- کێشەی دڵ.

- گەڕانەوە و قەتیسبوونی هێڵی قژ لە بەشی دواوەی سەر.

- کورتی نینۆکەکانی دەست و پێ.

نیشانەکانی قۆناغی منداڵی و هەرزەکاری و پێگەیشتن 

کورتەباڵایی و کورتهێنانی هێلکەدانی زگماکی یان پەیدابوو لە یەکێک لە قۆناغەکانی تەمەنی وەکوو منداڵی و هەرزەکاری و لاوی بە بڵاوترین نیشانەکان دادەنرێت لە سەرجەم ئافرەتانی توشبوو بە کۆنیشانەی تێرنەر، بە جیاوازیی قۆناغەکانی تەمەنیشیانەوە، نیشانەکانیش بریتین لە: 

- گەشەکردنی خاو.

- دواکەوتنی پێگەیشتن و ڕوونەدانی گەشە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا.

- دەرنەکەوتنی گۆڕانە زاوزێیە ئاساییەکان لە قۆناغی پێگەیشتن.

- پاش پێگەیشتن باڵایان کورتتر دەبێت بە بەراورد بە باڵای ئافرەتانی تری خێزانەکە.

- پەرەسەندنی زاوزێیی دواکەوتوو لەکاتی قۆناغی هەرزەکاری.

- ماوەی سوڕی مانگانەی کورت و زوو تەواو دەبێت و هۆکارەکەشی دووگیانی نییە.

- پێویستی بە دەرمانەکانی بەهێزکردنی زاوزێییە بۆ منداڵبوون.

چارەسەری کۆنیشانەی تێرنەر 

بە ڕوانین لە جیاوازی و گۆڕانی نیشانەکانی کۆنیشانەی تێرنەر، پێویستە چارەسەر و بەدواداچوونی هەر حاڵەتێک بە شێوەی تاک و لە ڕێگەی کەسی پسپۆڕەوە بێت، بە جۆرێک کە پلانی چارەسەر بە هەڵبژاردەی پزیشک و خێزان پێکەوە دەبێت، دەکرێت چارەسەرەکە بە هۆڕمۆنی گەشە یان ئیسترۆجین بێت بۆ قەرەبووی کەمی ئیسترۆجینی ئاسایی، بەڵام لە حاڵەتە قورسەکاندا ڕەنگە پێویستی بە نەشتەرگەری دڵ و پەنابردن بۆ منداڵی بلوری و هەڵسەنگاندی بیستن و چارەسەری دەروونی بێت.

هەروەها پەیوەندی بەستن لەگەڵ کەسانی هاوشێوە کە ئەم حاڵەتە هاوبەشە لە نێیوانیاندا و ئەو کەسانەی ئەزموون و گرنگیدانی هاوشێوەیان هەیە زۆر گرنگە، هەروەها بە یارمەتیدانی کەسانی پسپۆڕی تەندروستی و سیستمی هاوکاری کۆمەڵایەتییەکی باش، دەکرێت پێشبینی ئەوە بکرێت کە ئافرەتی توشبوو بە کۆنیشانەی تێرنەر ژیانێکی ئارەزوومەند و تەندروست بژی. 


سەرچاوەکان



905 بینین