ئامانجەکانی پلاندانان

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-08-19-15:53:00 - کۆدی بابەت: 6359
ئامانجەکانی پلاندانان

ناوه‌ڕۆك

پلاندانان 

پلاندانان یەکێکە لە پیشە سەرەکییەکان لە بەڕێوبردندا، وە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی ھەیە لەنێوان دوو بەشدا، یەکەمیان داھاتووە و دووەمیان ئامانج و ئەو ڕێگایانەی دەگیرێنە بەر بۆ بەدیھێنانی ئەم ئامانجانە، لێرەوە تێدەگەین لەوەی کە پلان بڕیارێکی تەواو و وردە، بۆ سەرکەوتنی ئەم پلانە دەبێت ئامانج و پێویستی لەم پلانە و چۆنییەتی بەڕێوبردنی ئەم پلانانە بزانین.

ئامانجەکانی پلاندانان

١- پلاندانان ئامانجی ڕوونکردنەوە و زانینی ئەو کارانەی کە پێویستە ئەنجامبدرێن، جا بۆ ماوەیەکی کورت خایەن بێت یاخود درێژ خایەن بێت.

٢- زانینی توانات لە پابەند بوون بەو پلانەی کە داتناوە، ھەروەھا بەسوودە بۆ زانینی ئەو شتانەی ئەنجامتداوە و ئەو شتانەی ئەنجامتنەداون لەکاتی بەڕێوبردنی کارەکەتدا.

٣- پلاندانان ئامانجی یارمەتیدانە لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کارانەی ئەنجام نەدراون، وە دۆزینەوەی شوێنی بوونی ھەڵەکە و چارەسەرکردنی.

کاری پلاندانان 

هەنگاوەکانی پلاندانان

١- دانانی ئامانج: ئامانج ئەو ویستەیە کە دامەزراوە و ھەموو پیشە بەڕێوبەرییەکان بەدوایدا دەڕۆن، دوو جۆر ئامانج ھەیە یەکەمیان ئامانجی گشتی کە لەسەر ئاستی دامەزراوەکان دادەنرێت، دوومیان ئامانجی بەشی لەسەر ئاستی یەکە کارگێڕییەکان دادەنرێت.

٢-لێکۆڵینەوەی گۆڕانکارییەکان لە ھۆکارە ژینگەییەکاندا: دامەزراوەکان گرنگی دەدەن بە لێکۆڵینەوەی ھۆکارە ژینگەییە دەرەکییەکان، کە ئەم ھۆکارانە کاریگەریان ھەیە لەسەر گەشەی دامەزراوەکان و دەستکەوتەکانی.

٣- دانانی پلان و پەسەندکردنی: ئەو ئامانجانەی دادەنرێت دەگۆڕدرێن بۆ پلان، تاکو لەلایەن دامەزراوەکان یان پرۆژەکانەوە جێبەجێبکرێن، ئەم پلانانە پێویستی بە پەسەندکردن ھەیە لەلایەن کارگێڕە دەسەڵاتدارەکانەوە یان دەبێت لە لایەن بازنە تایبەتمەندەکانەوە پەسەند بکرێت.

٤- جێبەجێکردن و بەڕێوبردنی پلانەکە: جێبەجێکردنی پلانەکە بۆ زانینی کاریگەری و توانای بۆ جێبەجێبکردن لە پرۆژەکاندا، وە ئەو زانیاریانە لە ئەنجامەکانەوە دەستکەوتون بەکاردەھێنرێن بۆ کێشانی پلانی نوێ یان ئەنجامدانی گۆڕانکاری لەو پلانەی کە ھەیە.

ئەو گۆڕاوانەی کە پلاندانان دەبێت ڕەچاویان بکات 

دەرکەوتنی پێویستی پلاندانان، بەھۆی زیادبوونی چەندین دامەزراوەوە، ڕەفتارکردن لەگەڵ ئەو گۆڕاوانە کە بەھۆی چەندین ھۆکارەوە دروست دەبن، لەو گۆڕاوانە:

١- گۆڕانی تەکنەلۆژی: گۆڕانی تەکنەلۆژی لە پێویستییە گرنگەکان کە دەبێت پلانی بۆ دابنرێت، کە چەندین گۆڕانی گەورە ھەن لە ئامێر و کەرەستەکاندا کە کاریگەری ھەیە لەسەر بەرھەمەکانیان، بۆیە پێویستە پلان دابنرێت بۆ بەڕێکردنی ئەم گۆڕانکارییە و گونجان لەگەڵی بە مەبەستی زیادکردنی بەرھەمەکانی.

٢- گۆڕان لە سیاسەتی دەسەڵاتدا: گونجان لەگەڵ سیاسەتی دەسەڵاتدا کارێکی گرنگە، چونکە چەندین یاسا ھەن کە دەسەڵات دایدەنێت وەک یاسای کارکردن و یاسای باجی ناوخۆیی و یاسای زیادکردنی وەبەرھێنان و یاسای کۆمپانیاکان، ئامانجی پلاندانان گونجاندنی کەشی پرۆژەکانە لەگەڵ ئەو خاڵە باشانەی یاسا پێی بەخشیوە.

٣- گۆڕان لە چالاکی ئابووری گشتی: ئامانجی پلاندانان لەم حاڵەتەدا گونجانە لەگەڵ گۆڕانی گەشەی ئابووری لە کردنەوەی ئاسۆیەکەی نوێ، و گونجان لە حاڵەتی ھەر ھەڵە و تێکچوونێک کە ڕەنگدانەوەی ھەبێت لەسەر دامەزراوەکە.

٤- گۆڕان لە پلەی کێبڕکێ و جێبەجێکردنی: کێبڕکێ وا لە کۆمپانیاکان دەکات بیر لە پلانی بازاڕگەری بکەنەوە بۆ کێبڕکێکار، ھەر بەرھەمێک کە کێبڕکێکار نمایشی دەکات بەرامبەر بە بەرھەمی کۆمپانیایەکی دیکە، کار لە نرخ و تۆڕەکانی دابەشکردن دەکات.

٥- گۆڕان لە پێوەر و ئاڕاستەکانی کۆمەڵگەدا: گۆڕانە جیاوازەکان لەم جۆرە بوارانەدا کاریگەری ھەیە لەسەر بەڕێوبردنی کۆمپانیاکان و بەرنامەکانی، ڕۆڵی پلاندانان لێرەدا ھێشتنەوەی یەکسانی لە نێوان ئەم گۆڕانە لەگەڵ کۆمپانیاکەیە.

٦- گۆڕان لە سەرچاوە مرۆیی و سروشتییەکاندا: سەرچاوە مرۆییەکان دەگۆڕێن بەھۆی کۆچکردن و دابەشبوونی دانیشتوان و جیاوازی تەمەن، وە سەرچاوە سروشتییەکان وەک ماددە خاو و ئاسنەکان، لەم حاڵەتەدا پێویستە پلاندانان چارەسەر بدۆزێتەوە بۆ گونجاندنی ئەم گۆڕاوانە، کە بە پێکھاتەیەکی گرنگ دادەنرێن و پێویستە لەبەرچاو بگیرێن.


سەرچاوەکان



4575 بینین