هێڵی کاتیی جەنگی عێراق

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-08-22-16:49:00 - کۆدی بابەت: 6375
هێڵی کاتیی جەنگی عێراق

ناوه‌ڕۆك

جەنگی عێراق

جەنگی عێراق ڕووبەڕووبونەوەیەکی چەکداری ماوەدرێژ بوو کە بە داگیرکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانییەوە دەستی پێکرد لە ٢٠٠٣، داگیرکردنەکە بووە هۆی ڕووخانی حکوومەتی سەدام حسێن و حیزبی بەعس، لەدوای ئەوەش جەنگی گرووپە تیرۆرستی و بەرگریکارەکان دەستی پێکرد و بووە هۆی جەنگێکی ناوخۆی سەخت لە ناو عێراق، لەو ماوەیەدا ١٥١ بۆ ٦٠٠ هەزار عێراقی کوژران، ساڵی ٢٠١١ـش ئەمریکا عێراقی بەجێهێشت و بۆ جارێکی دیکە لە ٢٠١٤ گەڕایەوە دوای جەنگی داعش.

ساڵی ٢٠٠٣

ڕووداو

لە ٣/٢٠ جەنگی عێراق دەستی پێکرد بە هێرشی زەمینی هێزەکانی هاوپەیمانان

لە ڕۆژی ٣/٢٩ مزگەوتی ئیمام عەلی تەقێنرایەوە.

دامەزراندن

لە ١١/١ جەلال تاڵەبانی بوو بە سەرۆک وەزیرانی عێراق.

کشانەوە

لە ٤/٩ سەدام حسێن لە پۆستی سەرۆک کۆماری لابرا و تەها یاسینیش لە جێگری سەرۆکایەتی لابرا.

لە ١١/٣٠ جەلال تاڵەبانی لە پۆستی سەرۆک وەزیران لابرا.

ساڵی ٢٠٠٤

ڕووداو

٤/٥ جەنگی کوت ڕوویدا

لە ٨/٥ جەنگی دووەمی نەجەف ڕوویدا

دامەزراندن

لە ١/١ حیکمەت حەکیم بوو بە ئەندامی الجمعية الوطنية الانتقالية.

لە ٤/١ عەلی عەلاوی بوو بە وەزیری بەرگری.

لە ٤/١ مەسعوود بارزانی بوو بە سەرۆک وەزیرانی عێراق.

لە ٦/١ ئەیاد عەلاوی بوو بە سەرۆک وەزیرانی عێراق

لە ٦/٢٨ غازی مەشعەل عەجیل یاوەر بوو بە سەرۆکی عێراق

کشانەوە

لە ٤/٣٠ مەسعوود بارزانی لە پۆستی سەرۆک وەزیران لابرا

لە ٦/١ عەلی عەلاوی لە پۆستی وەزیری بەرگری لابرا

ساڵی ٢٠٠٥

ڕووداوەکان

٢/٢٨ تەقینەوەی حیلـلە ڕوویدا.

١/٣٠ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو

١١/١٩ کارەساتی حەدیسە ڕوویدا

١٢/١٥ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو

دامەزراندن

٣/١ مەحموود عەلی عوسمان بوو بە سەرۆکی پەرلەمان

٤/٧ جەلال تاڵەبانی بوو بە سەرۆک کۆماری عێراق

٤/٧ غازی مەشعەل عەجیل یاوەر بوو بە جێگری سەرۆک کۆماری عێراق

٥/٣ ئیبراهیم جەعفەری بوو بە سەرۆک وەزیرانی عێراق

کشانەوە

١/١ حیکمەت حەکیم ماوەی ئەندامێتی الجمعية الوطنية الانتقالية تەواوبوو

٤/٧ غازی مەشعەل عەجیل یاوەر ماوەی ئەندامێتی لە سەرۆک کۆماری تەواوبوو

٥/٣ ماوەی سەرۆک وەزیری ئەیاد عەلاوی کۆتایی هات

ساڵی ٢٠٠٦

ڕووداوەکان

٢/٢٢ تەقینەوەی مەزارگەی عەسکەریەین کە بووە هۆی دروستبوونی فیتنەی تائیفی لە نێوان سوننە و شیعە

٤/٢٢ جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆمار، نوری مالیکی ڕادەسپێرێت بۆ دروستکردنی کابینەی حکوومەت بۆ تەواوبوونی ئەو ماوە چەقبەستوویە سیاسییەی لە وڵات ڕوویدابوو

٧/٩ میلیشیایەکی شیعە نزیکەی ٤٠ کەسی مەدەنی سوننە دەکوژن لە بەغداد، دوای ڕۆژێک لە تەقینەوەی حوسەینیەی زەهرا لە هەمان گەڕەک

مردنەکان

٢/٢٢ ئەتوار بەهجەتـی میدیاکار لەدوای ڕفاندنی بەکوژراوی دەدۆزرێتەوە

٣/٦ مەبدەر حاتەم دەلیمی لیوای سووپای عێراقی دەکوژرێت

٣/١٢ کوژرانی هەدیل قاسم حەمزەی شەش ساڵان لەدوای دەستدرێژیکردنە سەری لەلایەن چەند سەربازێکی ئەمریکی.

٦/٧ کوژرانی ئەبو موسعەب زەرقاوی، گەورەی ڕێکخراوی قاعیدە لە عێراق لە بۆردومانێکی ئەمریکی.

١١/٢١ کوشتنی نواندنکار وەلید حەسەن جەعاز

١٢/٣٠ لەسێدارەدانی سەدام حسێنی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق

ساڵی ٢٠٠٧ 

لە ١/١٤ جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی سوریا دەکات دوای ماوەیەکی زۆر لە سەردانینەکردنی ئەو وڵاتە لەلایەن سەرۆکێکی عێراقییەوە

لە ٣/٦ تەقینەوەی حیلـلە ڕوویدا

لە ٣/٣٠ ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بڕیاری دا بە کشاندنەوەی جەنگاوەرانی لە ٢٠٠٨/٣/٣١

لە ٤/١٤ ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە وێستگەی پاسی کەربەلا تەقێنرایەوە کە بووە هۆی کوشتنی ٣٧ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ١٥٠ کەس

٤/١٨ چوار تەقینەوە لە شاری بەغداد دەبێتە هۆی کوشتنی ١٩٨ 

لە ٥/٦ لە چەند تەقینەوەیەکی دیالە و بەغداد ٨ چەکداری ئەمریکی دەکوژرێن، لەگەڵیشیدا حاڵەتێکی نائارامی تائیفی دروستدەبێت و دەبێتە هۆی مردنی ٩٥ عێراقی

لە ٧/١٢ بۆردومانێکی ئاسمانی ئەمریکی دەبێتە هۆی کوشتنی دوو ڕۆژنامەنووسی ڕۆیتەرز

ساڵی ٢٠٠٠٨

لە ١٢/١٤ سەرۆکی ئەمریکی جۆرج بووش سەردانی عێراق دەکات و لەگەڵ نوری مالیکی کۆدەبێتەوە سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاسایشی ئەمریکی-عێراقی و لەنێو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕۆژنامەنووس مونتەزر زەیدی جووتێک پێڵاو دەگرێتە جۆرج بووش بەڵام بەری ناکەوێت.

ساڵی ٢٠٠٩

لە مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٩ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کونسوڵخانەی خۆی لە بەغداد دەکاتەوە

٣/١٢ دادگاییکردنی مونتەزەر زەیدی بەڕێوەدەچێت کە پێڵاوی گرتبویە سەرۆکی ئەمریکا

ساڵی ٢٠١٠

١/٢٥ لەسێدارەدانی عەلی حەسەن مەجید 

 


سەرچاوەکان



843 بینین