شەرم

له‌لایه‌ن: - سایە موستەفا - به‌روار: 2021-09-09-01:06:00 - کۆدی بابەت: 6535
شەرم

ناوه‌ڕۆك

ناساندنی شەرم 

شەرم بە ھەستێکی بەھێز دەناسێنرێت، کە ھانی کەسەکان دەدات وا ھەست بکات پڕە لە کەموکوڕی، و لەلایەن کەسانی دیکەوە پەسەند نەکراوە و ناتوانێت ھەڵەکانی ڕاست بکاتەوە، لە نیشانەکانی ھەستکردن بە شەرم ئەوەیە کە مرۆڤ ھەست دەکات بە تەواوەتی ھەڵەیە، کە وایلێدەکات ھیچ بیرۆکەیەکی باش ھەڵنەگرێت کە ھەست بە ڕەزامەندی و ئەرێنی بکات دەربارەی خۆی، وە دەکرێت ھەبوونی لەم جۆرە سیفەتە لە تاکدا کاریگەرییەکی گەورەی ھەبێت لەسەر ھەڵسوکەوتەکانی.

لایەنە ئەرێنییەکانی شەرم

ھەستکردن بە شەرم دەکرێت بەسوود بێت و لایەنی ئەرێنی ھەبێت، لەوانە:

١- تەرکیز خستنە سەر خاڵە لاوازەکان: دەکرێت تاک باوەڕی بەو شتانە ھەبێت کە ھەیەتی، بەڵام کاتێک ڕوبەڕووی سوکایەتی دەبێتەوە ھەست بە شەرم دەکات، دەکرێت ئەم وڵامدانەوەیە بەھۆی ئەوەی کەسی شەرمکەر ھێشتا ھەست بە شەرم دەکات دەربارەی بارودۆخێکی بێزارکەر کە لە منداڵیدا بەسەریدا ڕوویداوە، ئەمە ئاگاداری دەکاتەوە کە بەشێک ھەیە تێیدا خۆی نانرخێنێت و پێویستە لەم ھەستە ڕزگاری ببێت، و کەسایەتییەک بۆ خۆی بنیاتبنێت.

٢- داپۆشینی ھەستی لەخۆبایی بوون: دەکرێت ھەستی شەرمکردن بەھۆی ئەنجامدانی ھەندێک کارەوە بێت کە بەڕاستی جێی شەرم بێت، ئەمەش کارێکی باشە، کەسی شەرمکەر بەدوور دەگرێت لە ھەندێک بڕیار کە گەمژەیی و لەخۆبایی و خۆپەرستی لەخۆدەگرێت، و دەیگەڕێنێتەوە بۆ پابەندبوون بەھا و بیرۆکەکانی کۆمەڵگە.

٣- ھەبوونی ویژدان: ھەستی شەرم ڕووپێشێک دەنوێنێت کە ویژدانێکی بەئاگا دەشارێتەوە، ئەوە دەردەخات کە مرۆڤەکان چەندە باش و چاکەکارن، یارمەتی کەسەکان دەدات لە دەستگرتن بە ژیری و ئامۆژگاری و ڕەفتاری باش.

ھۆکارەکانی دروستبوونی شەرم 

چەند ھۆکارێک ھەن دەکرێت ببنە ھۆی دروستکردنی کەسایەتییەکی شەرمن، لەوانە:

١- خود ئاگایی: خود ئاگایی ئەوەیە کە مرۆڤ بزانێت خەڵکی چۆن ئەیبینن، هەروەها ترس لە بڕیاری ئەوانی دیکە، وە ھەست بەوە دەکات کە بە درێژایی کات لەژێر ڕوناکیدایە، ئەمەش وادەکات زیاتر ھەست بکات بەوەی ھەڵسوکەوتەکانی لەژێر چاودێریدان، ئەمە پاڵی پێوەدەنێت بۆ ھەستکردن بە شەرم.

٢- لۆمەکردنی خوود: ھەستی شەرمکردن بەھۆی لۆمەکردنی خوودییەوە دروست دەبێت، لە ھەندێک کاتدا بەھۆی ھەڵەیەکەوە لە دیاریکردنی بەرپرسیارێتی پەیدا دەبێت، دەکرێت کەسەکە ھەندێک لێکدانەوەی نەرێنی بۆ ھەندێک شت دابنێت کە وای لێدەکات ھەست بە شەرم و تاوان بکات.

٣- پێوەر: ھەر کەسەو پێوەر و باوەڕ و بیرۆکە و ھەستی جیاوازی ھەیە لە کەسانی دیکە، ئەمە دەبێتە ھۆی ھەستکردن بە شەرم لەکاتی سەرپێچی کردنی ھەر یەکێک لەوانە، لەگەڵ ھەستکردن بە تاوان.

٤- تایبەتمەندی کەسایەتی: دەکرێت ھەندێک لە کەسەکان وەسفی خوود ئاگایی بکەن بۆیە ھەست بە شەرم دەکەن، بە پێچەوانەی ھەندێک کەسی دیکەوە کە کەسانی دیکە لۆمە دەکەن و دوور دەکەونەوە لە لۆمەکردنی خۆیان.

٥- ڕێزگرتنی خوود: ھەندێک لە کەسەکان بارودۆخێکی نەرێنی بەرامبەر بە خۆیان دەگرنە بەر بەھۆی بیرکردنەوە خراپەکانیانەوە، کە وایان لێدەکات بە کەمی ڕێزی خۆیان بگرن، ئەمەش دەبێتە ھۆی زیادکردنی ھەستی خاکێتی و شەرم.


سەرچاوەکان



3279 بینین