بۆچی هەرچی دەبینیت حەز دەکەیت بیکڕیت؟

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-09-28-00:25:00 - کۆدی بابەت: 6738
بۆچی هەرچی دەبینیت حەز دەکەیت بیکڕیت؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

بە دڵنییایەوە زۆر کەس ئەوەی بەسەردا هاتووە کە زۆر جار هەندێک شتی کڕیووە کە پێویستی نەبووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دواتر پەشیمان ببیتەوە و خەفەت بخۆیت لەوەی کە بۆچی پارەکەتت لەوێدا بە هەدەرداوە.

هۆکاری چییە کە هەرچیت بینی حەز دەکەیت بیکڕیت؟

دەتەوێت سەرنج ڕاکێش بیت

هەندێک کات تەنها بۆ ئەوەی لەلای خەڵکی سەرنجڕاکێش و جوان دەربکەویت دەتەوێت شتی نوێ بکڕیت تاکوو زیاتر لە بارچاوبیت ئەگەریش پێویستت پێی نەبێت، تەنها دەتەوێت نواندن بکەیت.

ڕاهاتوویت

هەندێک کەس تەنها ڕاهاتوون بەوەی کە هەرچییان بینی بیکڕن و دوای مۆدێلی ڕۆژ بکەون و هەرکەس لە دەوریان هەرچی کرد بیکەنەوە.

بیرناکەیتەوە کە چیت هەیە

زۆرجار بیرناکەیتەوە کە لە ماڵەوە چیت هەیە و بێ گوێپێدان چیت بینی دەیکڕیت و زۆرجار دەبینیت پێویستت پێی نابێت.

خەمۆکیت

یەکێک لەو کارانە کە کەسانی خەمۆک دەیکەن ئەوەیە کە لە خۆوە و بێ گوێپێدان کاردەکەن و هیچین بە لاوە گرنگ نییە و بەردەوام شت دەکڕن.

کەمێک خۆپەرستیت

هەموو مرۆڤێک لە هەندێک کاتی ژیانیدا خۆپەرست دەبێت، لە هەر بارودۆخێکیشدا ئەم خۆپەرستییە وادەکات زۆر جار زیاتر بیر لە خۆمان بکەینەوە، هەندێک کەلوپەل بۆ خۆمان بکڕین کە دەزانین پێویستیشمان پێی نییە.

کاریگەری ڕیکلامت بە سەرەوەیە

زۆرجار بە ئۆنلاین شتێک دەبینیت کە ڕیکلامێکی زۆری بۆ دەکرێت و بە باش و جوان پیشان دەدرێت، کە ئەمە ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەرت و حەزت بۆی دەچێت و دەتەوێت بیکڕیت، بەبێ ئەوەی کە بیربکەیتەوە کە ئایا پێویستت پێی هەیە یاخود نا.

دەتەوێت کات بەسەر ببەیت لەگەڵ خۆشەویستاندا

زۆرجار لەگەڵ خزم و ناسراو و هاوڕێکانتدا دەچیتە دەرەوە و پێکەوە کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن، زۆر چوونە دەرەوە وادەکات کە بەردەوام کڕین بکەیت و کاتێک دەبینیت کەسێکی نزیکت شتێک دەکڕێت تۆش پێت خۆشە کە بیکڕیت.

بیر لە ڕێگاچارە ناکەیتەوە

زۆرجار لە جێی ئەوەی کە بیر بکەیتەوە کەلوپەلێک بکڕیت، بیربکەرەوە کە چاکی بکەیتەوە و مەرج نییە هەموو شتێک فڕێ بدەیت و نوێیەک بهێنیتە جێگاکەیەوە.

بە دوای سەرمایەگوزارییەوەیت

زۆرجار هەندێک کەس وابیردەکەنەوە کە ئەگەر کەلوپەل و جلوبەرگی زۆریان هەبوو ئەوا دەوڵەمەندن و لە داهاتوودا دانامێنن بۆ هیچ شتێک، بەڵام زۆر جار هەڵە دەکەن و هەموو پارەکانیان لە کڕیندا لە دەست دەچێت.

فشاری کۆمەڵایەتی

زۆرجار خەڵکی پەستانێکی زۆری لەسەر دەبێت و حەز دەکات کە خۆی ئارام بکاتەوە، کاتێک کەسێک پێت دەڵێت کە ئۆتۆمبێلەکەم گۆڕیووە پێت ناخۆش دەبێت حەزت دەکرد لە جێگای ئەودا بوویتایە و دەچیت تۆش شتێک دەکڕیت تاکوو دەروونی خۆت ئاسووده بکەیت.

داشکاندن

زۆر جار ڕاهاتوویت کە هەر جێگایەک داشکاندنی تێدا کرا بڕۆیت و لەوێ زۆر پێویستی بکڕیت، تەنها لەبەر ئەوەی داشکاندنە بیر ناکەیتەوە کە ئایا بە ڕاستی پێویستت بە ئەمە هەیە یاخود نا.

نەبوونی کۆنتڕۆڵ

دەبێت خۆت ڕابهێنیت لە هەموو حاڵەتێکدا خۆت کۆنتڕۆڵ بکەیت، دەبێت ئامانجی خۆت دیاری بکەیت و کاتێک دەچیتە بازاڕ بزانیت بۆچی ڕۆشتوویت و لەوێ کۆنتڕۆڵی خۆت لە دەست نەدەیت.


سەرچاوەکان



537 بینین