منداڵەکان هەرگیز ئەم ڕەفتارانەی دایک و باوکیان لەبیر ناکەن

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-10-24-23:31:00 - کۆدی بابەت: 6976
منداڵەکان هەرگیز ئەم ڕەفتارانەی دایک و باوکیان لەبیر ناکەن

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

یەکەمین پێشڕەوی منداڵ دایک و باوکییەتی و هەموو ڕەفتارێکی دایک و باوک کاریگەری دەبێت لەسەر منداڵەکە، منداڵ هەمیشە لاسایی دایک و باوکی دەکاتەوە و زۆرجار منداڵەکان زۆر کاریگەر دەبن بە کۆمەڵێک ڕەفتاری دایک و باوک و هەرگیز لەبیری ناکەن.

ئەو ڕەفتارانەی دایک و باوک کە لە مێشکی منداڵەکاندا دەمێننەوە

کاتێک خۆتی بۆ قوربانی دەکەیت

هاوسەر و منداڵەکەت گەورەترین سەرمایەی تۆن لەم ژیانەدا، بۆیە دەبێت تاکوو دەتوانیت گرنگییان پێ بدەیت و قوربانییان بۆ بدەیت، لەوانەیە زۆرجار وابزانیت کە هیچ کەسێک نرخی ئەم قوربانیدانە نازانێت، بەڵام منداڵەکەت ئەمەی هەمیشە لەبەرچاو دەبێت و کاریگەری دەخاتە سەری کە لە داهاتوودا کەسێکی قوربانیدەر بێت و گرنگی بە چواردەوری بدات و زیاتر ڕێز لە دایک و باوکی دەگرێت و لەبیریدایە کە چی بۆ کراوە.

کاتێک پارێزگاری لێ دەکەیت

کاتێک زۆر منداڵە و شەوانە خەوی ناخۆش دەبینێت تۆ باوەشی بۆ دەکەیتەوە و دەیپارێزیت، کاتێک گەورە دەبێت و تووشی کێشەیەک دەبێتەوە تۆ لە پشتی دەبیت و دڵنیایی دەکەیتەوە کە تاکوو تۆ هەبیت ناهێڵیت تەنها بێت، یاخود کە نەخۆشە بەوپەڕی تواناتەوە هەموو کارێکی بۆ دەکەیت، دڵنیابە کە منداڵەکەت هەرگیز ئەمانە لەبیر ناکات.

کاتێک ئامۆژگاری دەکەیت

ژیان بەرز و نزمی زۆری تێدایە تەنانەت منداڵەکانیش تووشی ئەو حاڵەتە ناخۆشانەی ژیان دەبنەوە و پێویسییان بە ڕێنموونی هەیە تاکوو نەکەونە هەڵەوە، کاتێک ئامۆژگاری دەکەیت و ڕێنموونی دەکەیت تاکوو تووشی هەڵەیەک نەبێت و یاخود بەردەوام ڕۆژانە ڕەفتارە جوانەکانی خۆت وەک ئامۆژگارییەکە بۆ ئەو.

بوونی نەریتە کۆنەکان 

هەندێک نەریتی کۆن هەیە کە کەسایەتی تۆ دەردەخەن، وە نەوە بە نەوە هاتووە و هەر خێزانە و نەریتی تایبەتی خۆی پەیڕەو دەکات، ئەگەر لە ماڵێکدا بەردەوام نەریتێک و ڕێسایەک زۆر دووبارە بووویەوە لە داهاتووشدا منداڵەکەت لەسەر ئەمە بەردەوام دەبێت.

کاتێک نزا دەکەن

هەر شتێک کە باوەڕت پێیەتی و هەر جۆرە بیرکردنەوە و باوەڕێک و تەنانەت نزا کردنەکانیشت کاریگەری هەیە لەسەر منداڵەکەت، کاتێک دەتبینێت لەسەر ئەژنۆ دانیشتوویت و دەپاڕێیتەوە و نزا دەکەیت بێگوومان ئەم ساتەی لەلا شیرین دەبێت و دووبارەی دەکاتەوە.

مامەڵەت لەگەڵ هاوسەرەکەتدا

کاتێک هەستی خۆشەویستی دەردەبڕیت بۆ هاوسەرەکەت و ڕێزی دەگریت لە بەردەم منداڵەکەتدا، منداڵەکەشت لە تۆوە ئەمە فێر دەبێت و لە داهاتوودا ڕێز لە هاوسەری ژیانی دەگرێت چونکە بەو شێوەیە فێرکراوە.

کاتێک کاتی تایبەتی بۆ تەرخان دەکەیت

پشووی کۆتایی هەفتە، دانانی کاتی تایبەت بۆ منداڵەکەت و یاریکردن لەگەڵیدا و بردنە دەرەوەیان و گەڕاندنی لە کاتێکدا کە خۆشت سەرقاڵ بیت بەڵام هەمیشە ئامادەیت کە ڕۆژانە کاتێک تایبەت بکەیت بە منداڵەکەتەوه، ئەمە زۆر بەباشی لە مێشکی منداڵەکەدا دەمێنێتەوە.

کاتێک خەریکە دەمریت لە پێکەنیندا

خۆشترین کات ئەو کاتەیە کە بە خێزانی هەمووان پێدەکەنن و خەریکە دەمرن لە پێکەنیندا، ئەگەریش گەورە ببیت و ئەو ڕووداوەت بیر نەمێنێت کە چەند پێی پێکەنیوویت ئەوا ئەوەت هەر لەبیر دەمێنێت کە چۆن دایک و باوکت پێدەکەنین و پێکەوە دڵخۆشبوون.


سەرچاوەکان



694 بینین