ڕووباری دانووب

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2021-11-10-22:00:00 - کۆدی بابەت: 7150
ڕووباری دانووب

ناوه‌ڕۆك

زانیاری دەربارەی ڕووباری دانووب

ڕووباری دانووب بە ئینگلیزی (Danube River)، بەچەندین ناوی جیاواز ناسراوە لە جیهاندا، ئەم ڕووبارە دووەم درێژترین ڕووباری ئەوروپایە لە دوای ڕووباری ڤۆڵگا لە وڵاتی ڕوسیا، ئەم ڕووبارە بە زۆربەی ناوچەکانی ناوەند و باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەوروپادا دەڕوات و لە دارستانی ڕەشەوە دەڕژێتە نێو دەریای ڕەشەوە‌.

تایبەتمەندییە فیزیاییەکانی ڕووبارەکە

سەرچاوەی ڕووباری دانووب لە (برێگ) دەکەوێتە (مارتینسکاپل) دارستانی ڕەش لە وڵاتی ئەڵمانیا، بەرزی ڕووبارەکە 1,078 مەترە، هەروەها دووەم سەرچاوەی لە (سانت گیۆگن) دەکەوێتە بریگاهـ، دارستانی ڕەش لە ئەڵمانیا و بەرزییەکەی 940 مەترە، لەکاتێکدا سەرچاوەی هاوڕێژگەکەی دەکەوێتە (دۆناوئێشینینگن)ـەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دەمی تێڕژانی ڕووبارەکە بۆ نێو دەریا لە دێلتای دانووب دەکەوێتە وڵاتی ڕۆمانیا و 2,850 کیلۆمەترە و قەبارەی حەوزەکەشی 801,463 کیلۆمەتر دووجایە، تێکڕای قەبارەی ئاوەکەی لە ساڵی 1970 تا 2015 بریتیبووە لە 6,546 مەتر سێجا، کەمەترین قەبارەشی 1,790 مەتر سێجایە و زۆرترین قەبارەی 15,900 مەتر سێجایە، لەکاتێکدا تێکڕای قەبارەی ئاوەکەی لە شاری (پاساو)ی وڵاتی ئەڵمانیا 580 مەتر سێجایە و لە شاری (ڤییەنا) 1,900 مەتر سێجایە و لە شاری (بوداپست) 2,350 مەتر سێجایە و لە شاری (بێلگراد) 5,600 مەتر سێجایە، ڕووباری دانووب سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی نزیکەی 20 ملیۆن کەسە، لە شاری بادن وۆرتمبێرگی ئەڵمانیا نزیکەی 30% (وەک ساڵی 2004) ئاوی ڕووبارەکە بۆ ناوچەی نێوان شتوتگارت و باد مێرگنتایم و ئالێن و ئەلب دوناو لە ئاوی پاکژکراوی ڕووباری دانووبەوە هاتووە، هەروەها شارەکانی تری وەکو ئولم و پاساو هەندێک ئاوی ڕووباری دانووب بەکاردێنن، هەرچەندە وڵاتانی نەمسا و هەنگاریا پشت بە ئاوی ژێرزەوی و کانیاوەکان دەبەستن و بە دەگمەندا ئاوی ڕووباری دانووب بەکاردەهێنن، بەڵام زۆربەی ویلایەتەکان پاککردنەوەی ئاو بەهۆی ڕێژەی زۆری پیسبوونیەوە بە سەخت دەزانن، لە ڕابردوودا ڕووباری دانووب سنوورێکی دێرینی ئیمپراتۆریەتی ڕۆم بوو وە ئەمڕۆ ئەم ڕووبارە بە ژمارەیەکی زۆری وڵاتانی جیهاندا تێدەپەڕێت، ڕووباری دانووب لە وڵاتی ئەڵمانیاوە سەرچاوە دەگرێت و بەدرێژایی 2850 کیلۆمەتر (1770 میل) لە باشوری ڕۆژهەڵاتی هەڵدەقوڵێت و بەناو یان بە سنووری وڵاتانی نەمسا و سلۆڤاکیا و هەنگاریا و کرواتیا و سربیا و ڕۆمانیا و بولگاریا و مۆڵدۆڤا و ئۆکرانیادا دەڕوات پێش ئەوەی بڕژێنە ناو دەریای ڕەشەوە، حەوزی ئاوەڕۆی ڕووبارەکە بەناو نۆ وڵاتی دیکەدا درێژدەبێتەوە، گەورەترین شارەکانی سەر بە ڕووبارەکە بریتین لە ڤییەنا و بوداپست و بێلگراد و براتیسلاڤا، شەش شاری پایتەختی تر دەکەونە سەر حەوزی دانووب ئەوانیش بوخارست و سۆفیا و زاگریب و لیوبلیانا و سارایڤۆ و پریشتینا.

ڕاوەماسی

گرنگی ڕاوەماسی لە ڕووباری دانووب لە سەدەکانی ناوەڕاستدا جێی ڕەخنە بوو و بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکرد، هەندێک ماسیگر هێشتا لە چەند ناوچەیەکی دیاریکراو لەسەر ڕووبارەکە چالاکن و بە ڕاوەماسییەوە سەرقاڵن، دێلتای دانووب هێشتا پیشەسازیەکی گرنگی هەیە، هەرچەندە لە ماوەی ڕابردوودا هەندێک لە سەرچاوەکانی ڕووبارەکە بە شێوازێکی ناجێگیری ژینگەیی بەڕێوەدەبران و ئەمەش دەبێتەهۆی زیانگەیاندن بە ڕووبارەکە لەڕووی پیسبوون و گۆڕانکارییەکان لە کەناڵی ڕووبارەکە و پەرەسەندنی ژێرخانی سەرەکی، کە بەنداوە گەورەکانی کارۆئاوی لەخۆدەگرێت، حەوزی ڕووباری دانووب نیشتیمانێکە بۆ جۆرە ماسییەکانی وەک نێزەماسی و دڕکەماسی گەورەی ئاوی شیرین و سەلمۆنی دانووبی و پشیلەماسی گەورەی ئاوی شیرین و ماسی‌یەڕیشنە و ماسی کەپوور، هەروەها نیشتیمانی ژمارەیەکی زۆر لە ماسی کارب و کاڤیار و هەروەها سەلمۆن و ماسی خاتوونە، چەند جۆرە ماسییەکی پانەسوێرژی، وەک سی‌ باسی ئەوروپی و ماسییە جوولەکانه و مارماسی نیشتەجێی دێلتای ڕووباری دانووب و بەشی خوارووی ڕووبارەکەن، لە سەردەمی کۆنەوە، ڕووباری دانووب ڕێگایەکی بازرگانی نەریتی بووە لە ئەوروپا، ئەمڕۆش 2415 کیلۆمەتر (1501 میل) لە کۆی درێژییەکەی کەشتی‌گێڕە "دەتواندرێت بە کەشتی هاتوچۆ لە ڕووبارەکەدا بکرێت"، بەم شێوەیەش ڕووبارەکە لەڕووی ئابوورییەوە گرنگییەکی تایبەتی هەیە و بۆ کاری دەریاگەڕی و گواستنەوە و کاروباری بازرگانی لە نێوان وڵاتاندا سوودی لێ وەردەگیرێت، ڕووباری دانووب بە دەریای باکوورەوە بەستراوەتەوە لە ڕێگەی کەنداوی (راین_مەین_دانووب)ـەوە کە لە شاری کیلهەیم ڕووباری دانووب دەبەستێتەوە بە مەین لە بامبێرگ، هەروەها ڕووبارەکە سەرچاوەیەکی گرنگی هێزی کارۆئاوی و ئاوی خواردنەوەیە.

ڕووباری دانووب لە ڕووی گەشتیارییەوە

هەرێمی دانووبی نەک هەر لەڕووی کەلتوری و مێژووییەوە گرنگی هەیە، بەڵکو بەهۆی دیمەنە سروشتی و شوێنە جوانە سەرنجڕاکێشەکانییەوە بۆ پیشەسازی گەشتیاریی هەرێمیش گرنگی هەیە و بە خزمەت‌گوزارییە هەمیشەییە باشەکانی دەربارەی پاسکیل سواریی و پیاسەکردن و شیاوی ناوچەکه بۆ گەشت و گوزاری بەدرێژایی ڕووباری دانووب هەموو ساڵێک سەرنجی هات‌وچۆکەرانی نێودەوڵەتی ڕادەکێشێت، تەنها لە وڵاتی نەمسا زیاتر لە 14 ملیۆن کەس بەدرێژایی شەو لەوێ دەمێننەوە و ساڵانە نزیکەی 6.5 ملیۆن گەشتیاری هەیە.


سەرچاوەکان



1960 بینین