شاخی ئۆلیمپوس

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر سازگار عومەر - به‌روار: 2022-01-28-23:55:00 - کۆدی بابەت: 7730
شاخی ئۆلیمپوس

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شاخی ئۆلیمپوس (بە ئینگلیزی: Mount Olympus)، شاخی ئۆلیمپوس گڕکانێکی قەڵغانی گەورەیە لەسەر مەریخ و بەرزی ئەم گڕکانە زیاتر لە 21.9 کیلۆمەترە، ئۆلیمپوس بەنزیکەیی دووجار و نیو بەرزترە لە چیای ئێڤێرێست لە سەرووی ئاستی دەریاوە، هەروەها گەورەترین و بەرزترین شاخ و گڕکانی سیستەمی خۆرە، بەرزی لووتکەکەی 21.9 کیلۆمەتره.

شاخی ئۆلیمپوس کەم‌تەمەنترین گڕکانی نێو گڕکانە گەورەکانی سەر مەریخە، ئەم گڕکانە گەورانەش لەماوەی چاخی هێسپیەریەنی مەریخەوە دروست بوون و لە کۆتایی سەدەی نۆزدەوە بۆ ئەستێرەناسان ئاشکرا بوون، سروشتی شاخاویی ئەم شاخە گڕکانییە پێش واڵای کۆلەر کە کەشتییەکی ئاسمانی ڕۆبۆتی لێکۆڵینەوەییە گومانی لێکرا و هاوچەشنی خۆی وەکو شاخێک پشتڕاست کردەوە.

گڕکانەکان دەکەونە کوێ؟

گڕکانەکە دەکەوێتە نیوە گۆی رۆژئاوای مەریخەوە و پۆوتانەکە بریتییە لە 18°39′N 226°12′E، لە کەناری باکووری رۆژئاوایی هەڵتۆقیوی ثارسيس کە بانێکی گڕکانییە، بەشی خۆرئاوایی گڕکانەکە دەکەوێتە ناوچەی چوارگۆشەی ئەمازۆن و بەشی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی نزیک چوارگۆشەی ثارسيس.

ناوەی گڕکانەکان چییە؟

یەکێتی گەردوونناسی نێودەوڵەتی دوو کونەگڕکانی سەرسوڕهێنەری شاخی ئۆلیمپوسیان بە ناوی کاتییەوە ناساندووە، ئەمانیش کونەگڕکانی کارزۆک و کونەگڕکانی پانگبۆچن، کە تیرەی یەکەمیان 15.6 کیلۆمەترە و پۆوتانەکەی بریتییە لە (18°25′N 228°05′E)، هەروەها تیرەی دووەمیشیان 10.4 کیلۆمەترە و پۆوتانەکەی بریتییە لە (17°10′N 226°25′E)، ئەم دوو کونەگڕکانە بەهۆی بوونیان وەکو دوو لە سەرچاوە گومانلێکراوەکانی بەردی گڕکانی جێی سەرنجن.


سەرچاوەکان



652 بینین