ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-03-07-20:15:00 - کۆدی بابەت: 7942
ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسکی (بە ئۆکرانی: Володимир Олександрович Зеленський، بە ئینگلیزی: Volodymyr Oleksandrovych Zelenskyy، بە عەرەبی: فولوديمير أوليكساندروفيتش زيلينسكي) پیاوێکی سیاسەتوان و شەشەم سەرکۆماری ئۆکرانیایە. پێش کاری سەرکردایەتی وڵات ڕۆڵگێڕی کۆمیدی بوو لە تەلەڤزیۆندا. لەگەڵ بەناوبانگبوونیدا بووە کەسایەتییەکی دڵخوازی گەلی ئۆکرانیا و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ببێتە سەرۆکی وڵات.

ناو ڤۆڵۆدیمێر ئەلیکساندرۆڤیچ زێلێنسکی
لەدایکبوون ١٩٧٨/١/٢٥ - ئۆکرانیا
هاووڵاتی Flag of Ukraine.svg ئۆکرانیا (1991–)
Flag of the Soviet Union.svg یەکێتیی سۆڤیەت (1978–1991)  
بنەچە جوولەکە
هاوژین ئۆلینا زێلێنسکا (٢٠٠٣ - ئێستا)
منداڵان ٢
پیشە سینارست، یاساناس، کۆمیدیاکار، پێشکەشکار، بەرهەمهێنەری فیلم، سیاسەتوان، سەرکۆمار، گۆرانیبێژ 
حیزب خزمەتکاری گەل
زمانی دایک ڕووسی
زمانەکان ڕووسی، ئینگلیزی، ئۆکرانی، عیبری
پلەی سەربازی سەرباز
جەنگەکان داگیرکردنی ئۆکرانیا لەلایەن ڕووسیا
واژوو
Autograph-VolodymyrZelensky.png
 

ژیان

لە ١٩٧٨/١/٢٥ لە شاری کریڤی ڕی لە باشووری ئۆکرانیای سۆڤیەتی لە دایک و باوکێکی جوولەکە لەدایکبووە. باوکی مامۆستا و سەرۆک بەشی ئامێرە کۆمپیوتەرییەکانی زانکۆ بووە و دایکیشی ئەندازیار بووە. باپیری لە جەنگی جیهانیی دووەم لە سوپای سووردا سەرباز بووە و سێ برا و باوکی لە هۆڵۆکۆستدا کوژراون. چوار ساڵ پێش ئەوەی دەست بە خوێندن بکات لە مەنگۆلیا ژیاوە. لە تەمەنی شازدە ساڵی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی تێپەڕاندووە و توانیویەتی هەلێکی خوێندن لە ئیسرائیل بەدەست بهێنێت، بەڵام باوکی ڕێگەی پێنەداوە.

لە زانکۆی کیێڤی ئابووری بووەتە خاوەنی بڕوانامەی یاسا. دەستی بە کاری ڕۆڵگێران و کۆمیدیا کردووە و کۆمپانیای Kvartal 95ـی دامەزراندووە. ساڵی ٢٠١٥ گرووپەکە زنجیرەیەکی بەناوی خزمەتکاری گەل دروست کرد و زێلێنسکی تێیدا ڕۆڵی سەرکۆماری ئۆکرانیای دەبینی و زنجیرەکە باس لە کێشەکانی ئۆکرانیا بوو، بەمەش ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد. ساڵی ٢٠١٩ حیزبێکی سیاسی بەناوی خزمەتکاری گەل دروستکرد و لە ٢٠١٨/١٢/٣١ خۆی بۆ پۆستی سەرکۆماری هەڵبژارد.

سەرۆکایەتی

دوای هەڵبژاردنی ٢٠١٩ زێلێنسکی بەڕێژەی ٧٣,٢ لە سەد توانی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنێت بەسەر پۆرۆشێنکۆی سەرۆکی پێشوو. لەگەڵ دەستبەکاربوونیدا دژی گەندەڵی وەستایەوە و کارەساتی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرۆکی جیهانی گرت و ئەمەش بووە هۆی دابەزینی ئاستی ئابووری وڵاتەکە. لە سەردەمی ئەودا ناکۆکییەکانی ڕووسیا و ئۆکرانیا گەیشتە لوتکە و لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا بە مەبەستی داپڵۆسینی لە چەک.


سەرچاوەکان



463 بینین